تشرینی دووه‌م 21, 2017 18:35 Asia/Tehran
  • تەقینەوە لە باکووری ئێراق و دەیان کوژراو و بریندار

بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراو لە ناوچەی دوزخورماتوو لە باکووری ئێڕاق، بیست شارومەندی ئێراقی کوژران و یان بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ وتەلەفزیۆن، ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراو ئەمڕۆ سێ شەممە لە بنکەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەناوچەی دووزخورماتوو لەباکووری پارێزگای سەلاحەدینی ئێراق تەقییەوە.

تیرۆریستان پاش شکستی بەدوای یەک لەهەمبەر هێزە ئێراقییەکان، ڕوویان کردۆتە کوشت وبڕی کەسانی سیڤیل لە شارە جیاجیاکانی ئێراق.

گرووپی تیرۆریستیی داعش لەساڵی٢٠١٤وە بەداکۆکیی ئەمریکاو هاوپەیمانانی ئەو وڵاتە لەوان عەرەبستان، بە هێرش کردنەسەر ئێراق بەشگەلێکی باکوور و رۆژاوای ئەو وڵاتەیان داگیرکردبوو، بەڵام سوپای ئێراق بەپاڵپشتی هێزەکانی حەشدی شەعبی بەشی زۆری ئەو ناوچانەی لەچنگ تیرۆریستانی داعش ڕزگار کردو بەکردەوە ئەو گرووپە ڕەشەکوژە لە ئێراق کۆتایی پێهاتووە.

سەرپەیڤ