تشرینی دووه‌م 22, 2017 19:44 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی ئاوارە عیراقییەکان بۆ سەر ماڵ وحاڵی خۆیان دوای سەرکەوتن بەرامبەر داعش

دوای شکستی داعش ، بە چاوەدێری ئاسایشی هێزەکانی حەشدی شەعبی ، بنەماڵە ئاوارە عێراقییەکان لە سوریا دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی چوار شەممەی هەواڵدەری میهر بە گێرانەوە لە ماڵپەری ئەلعەهدی لوبان؛  (حەشدی شەعبی)دەیان پاسی بۆ هات و چوێ ئاوارە عێراقییەکان لە سوریا بەرەو عێراق تەرخان داوە و یارمەتییە سەرەتاییەکان بۆ ئەو بنەمالە ئاوارەیانە تەرخان داوە لە بوارگەی " ئۆم جەریس" لە رۆژئاوای مووسل دا .

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە ، گەڕانەوەی بنەماڵەکانی ئاوارەی دوو شاری ئەلقائیم و ڕاوە، لە رۆژئاوای عێراقیش دوای ئازادی ئەو دوو شارە لە جنگ تاقمی ترۆریستی داعش کۆتایی هاتووە .

ڕاوە لە وینەی دوایین پێگەکانی داعش بوو لە عێراق دا .هەر ئێستا ترۆریستانی داعش هیچ شاریکی گرنگ لە عێراق دا لە ژێر کۆنترۆڵیان نییە و تەنیا لە ناوچەکانی لێواری و ژمارێک لە گوندەکان هات و چوێ دەکەن. هەواڵی دیکە ئەوەیەکە سەرچاوەیەکی عێراقی ڕایگەیاندووە گۆرێکی بە کۆمەڵ بە دەیان تەرمی کەسانی سیڤیل لە جاددەی نێو دەوڵەتی ناوچەی " لیلان" لە باشووری ڕۆژئاوای کەرکووک لە باکووری عێراق دۆزراوەتەوە . تا بە ئێستا دەیان گۆڕی بەکۆمەڵ لە عێراق دۆزراوەتەوە . ئەو کەسانە بە دەست ترۆریستانی داعش کوژراون .

سەرپەیڤ