تشرینی دووه‌م 23, 2017 13:50 Asia/Tehran
  • دەستپێکرانی ئۆپراسیۆنی  ئازاد کردنی ناوچەی جەزیرە  لە ئێراق

ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی ناوچەکانی جزیرە کە داگری ناوچەکانی نێوان سێ پارێزگەی سەلاحەدین، نەینەوا و ئەنبار لە ئێراق دەبێت، دەست پێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم، ئەرکانی فەرماندەیی  سوپای ئێراق ڕایگەیاند قۆناخی یەکەمی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی  ناوچەی جزیرە داگری سی هەزار کیلومەتر لە بیاوانەکانی سەر بە سێ پارێزگەی ئەنبار، نەینەوا و سەلاحەدین ، بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە بە بەشداری حەشدی شەعبی، پۆلیس ناوەندی و بە پشتیوانی کۆپتەرەکانی سوپای  ئێراق دەستپێکرا.

سارای جەزیرە لە ناوچەکانی حەدیسەی پارێزگەی ئەنبار، سینیەی پارێزگەی سەلاحەدین و شەنگاڵی پارێزگەی نەینەوایە.

بە ئازاد کرانی شاری بوکەمال  لەباشووری سوریا و شاری راوە لە پارێزگەی ئەنباری  ئێراق،  زاڵ بوونی  تاقمی تیرۆریستیی داعش  وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی کۆتایی پێهات.

سەرپەیڤ