کانونی یه‌که‌م 10, 2017 12:03 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی ئێراق، ڕۆژی یەکشەممەی بە ڕۆژی پشوودانی ڕەسمی ڕاگەیاند

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕۆژی شەممە لە ڕێ وڕەسمی دەستپێکرانی کۆنفرانسی یەکێتیی پەیامنێرانی ئێراق لە بەغدا بە ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی ئێراق بەسەر تاقمی تیرۆریستیی داعش، ئەمڕۆ یەکشەممە دەیەمی دیسەمبەری وەک ڕۆژی پشوودانی ڕەسمی ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حەیدەر عەبادی  بە ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی کۆتایی خەڵکی ئێراق بەسەر داعش وتی : دەبێ بۆ  هەر شەڕێک  ئامادە بین .

عەبادی  هەروەها لە ئایەتوڵڵا سیستانی  مەرجەعی باڵای  شیعەکانی ئێراق لەسەر فتوای مێژوویی بەڕێزیان کە بووە  هۆی سەرکەوتنی خەڵگی ئێراق بەسەر  تاقمی تیرۆریستیی داعش،ڕێزی گرت و وتیشی : مێژوو، دەوری مەرجەعیەتی  وەک  پارێزڤانی ئێراق  لە دژوارترین کاتەکان،  تۆمار دەکات  .

دوای داگیرکرانی  شاری مووسڵ لە دەی ژووئەنی ساڵی 2014  لەلایەن داعشەوە و هەوڵی ئەم  تاقمە تیرۆریستییە بۆ داگیرکردنی  ناوچەکانی دیکەی ئێراق، ئایەتوڵڵا سیستانی  بە دەرکردنی فتوایەک  شەڕ بەدژی تیرۆریستەکانی بە واجبی کفایی ڕاگەیاند و داوای لە هەموو شارومەندانی ئێراقی کرد  چەک بەدەستەوە بگرن و لەگەڵ تیرۆریستەکان شەڕ بکەن.

دوای ئەم فتوایە، هەزاران کەس لە خەڵکی ئێراق بەناو هێزی حەشدی شەعبی  لە تەنیشت  هێزەکانی ئێراق شەریان کرد بەدژی تاقمی تیرۆریستیی داعش و توانیان داعش لە ناوچە  جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە  بەرەوڕووی شکست بکەنەوە.

سەرپەیڤ