کانونی یه‌که‌م 11, 2017 18:11 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی جڤینی مەزنی سەرکەوتن بەسەر داعش لە نەجەفی ئەشرەف

جڤینی مەزنی سەرکەوتن بەسەر داعش لە عێراق بەئامادەبوونی سەران و کەسایەتییەکانی ڕێکخراوی جەماوەریی حەشدی شەعبی و بەشداربوونی بەسەدان کەس لە خەڵک لە وادی ئەلسەلامی نەجەفی ئەشرەف بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاپۆری ئەمرۆ دووشەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی نوجەبا، کەسایەتییەکانی وەک شێخ ئەکرەم ئەلکەعبی سکرتێری گشتیی موقاوەمەی ئیسلامیی نوجەبا، شێخ قەیس خەزعەلی سکرتێری گشتیی عەسائیب ئەهلی هەق، ئەحمەد ئەلئەسەدی وتەبێژی فەرمیی حەشدی شەعبی و گشت کەسایەتییە سەربازییەکانی عێراق بەشداری ئەو جڤینە بوون.

لەو ڕێوڕەسمەدا وێڕای پەیمان نوێ کردنەوە لەگەڵ قوربانیانی بەرەڤانی لەوڵات ، پرس و کێشەکانی بەردەم عێراقی پاش چوونەدەری داعش لەو وڵاتە لێکدرایەوە.

بەرپرسانی حەشدی شەعبیش لەو ڕێوڕەسمەدا بەئاماژە بەوەی کە سەرکەوتن بەسەر داعش هەنگاوی یەکەمە بۆ ڕزگارکردنی قودس، پێیان داگرت: بڕیاری گەمژانەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ بەڕەسمییەت ناسینی قودسی داگیرکراو وەک پایتەختی رژیمی زایۆنیستی، لەناوچوونی ئەو رژیمە داگیرکەرەی لێ دەکەوێتەوە.

رۆژی ڕابردوو(یەکشەممە) بەبۆنەی سەرکەوتنی یەکجاریی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەهەمبەر تیرۆریستانی داعش، خەڵکی عێراق لە شارە جیاجیاکان لەوان بەغدای پایتەختی ئەو وڵاتە، جێژن و ئاهەنگیان گێڕا.

سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕۆژی شەممە بەفەرمی، سەرکەوتنی یەکجاریی بەسەر داعشی ڕاگەیاندو لەبارەی هەوڵە تیرۆریستییەکان دژ بەگەلی عێراق لە داهاتوو وشداری دا.

تیرۆریستانی داعش ژۆئەنی٢٠١٤ بەچوونەنێو بەشگەلێکی باکوورو ڕۆژاوای عێراق، ئەو وڵاتەیان ئاڵۆزکردو تاوانی زۆریان ئەنجام دا.

سەرپەیڤ