کانونی یه‌که‌م 13, 2017 12:28 Asia/Tehran
  • ویلایەتی : ئەمریکا لە عێراق و سوریا بەدوای نانەوەی ئالۆزی و بشێوی دیسانەوەیە

ڕاویژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کارو باری نێو دەوڵەتی ، بە باسکردنیی ئەوەی ئەمریکا بە زەخت و زۆرو خوو وخدەی ئەستەکباریی بە دوای پاوانخوازییە، وتی: ئەمریکا هەم لە سوریا و هەم لە عێراق بە تایبەت لە شاری ڕەققەی سوریا بە دوائ ئالۆزی دیسانەوەیە .

"عەلی ئەکبەر وێلایەتی" رۆژی  سێیشەممە لە وتوویژ لەگەڵ هەواڵدەری تەسنیم؛ بە ئاماژە بە هۆکارانیی سەرەکی ئەمریکا بۆ خستنەرێ ئالۆزی و بشێوی لە ناوچە دا لە ناوچوون؛ وتیشی : هیچ هۆیەک بۆ وەی ئەمریکا بتوانێ لە ناوچەی رۆژئاوای ئاسیا دا ئامادە بێت لە ئارا دانییە وئەمریکا دەبێ لە ناوچە بڕوات.

 ڕاویژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کارو باری نێو دەوڵەتی جەختیکرد: دەوڵەت و خەڵکی سوریا و مێحوەری مۆقاومە، ئەمریکا بە داماویی لە ناوچەکانیی ژێر ڕکیفی لە سوریا وەدەر دەنێن.

"عەلی ئەکبەر وێلایەتی" لە بارەی بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا  لەمەڕ ڕاگواستنەوەی باڵێوێزخانەی ئەمریکا لە تێلئەبیب بۆ قۆدس و ناساندنیی ئەو شارە وەکوو پیتەختی ڕژیمی زایۆنی یس وتی : کردەوەی "دۆنالد ترەمپ" وەک ئاگر خستنە لە نێو هەمماری بارووتی هەست و نەست و بڕواکانیی ئایینی جیهانی ئیسلام دا.

دۆناڵد ترەمپ"، سەرۆک کۆماری ئەمریکا چوار شەممەی ڕابردوو شەشەمی دیسەمبەری ٢٠١٧ قۆدسی وەکوو پیتەختی ڕژێمی ساختەی زایۆنیی ناساند و هاوکاتیش فەرمانی دا کارو باری پێشەکیی ڕاگواستنەوەی بالێوێزخانەی ئەمریکا لە تێل ئەبیب  بۆ قۆدس ئەنجام بگرێت .ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کارو باری نێو دەوڵەتی بەڕاشکاوی وتی: ئەمریکا دەبێ بزانێت کە لەمەو بەدواوە موسولمانەکان بە تایبەت فەلەستینییەکان و لاگرانیان ناهێلن، زایۆنیستەکان و هاوپەیمانەکانیان بە هاسانی دەستیان بە ئاماجەکانیان ڕابگات .

 

 

 

 

سەرپەیڤ