کانونی یه‌که‌م 13, 2017 17:54 Asia/Tehran
  • جەختی جێگری سەرکردەی حەشدی شەعبی لە سەر لەنێوبردنی هزری داعشی لە عێراق دا

جێگری سەرکردەی هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە حەشدی شەعبی کۆنترۆڵی سەدی شەستی سنوورەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ سووریای بە دەستەوەیە، ڕایگەیاند: ئێستاکە هەوڵێکی تایبەتی خراوەتە گەڕ بۆ لەنێوبردنی هزری داعشی لە عێراق دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، بە گێڕانەوە لە بنکەی هەواڵدەریی عێراقیی ئەلمەسەلە، ئەبوو مەهدی موهەندیس جێگری سەرکردەی هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق ڕایگەیاندووە: 550 کیلومەتر لە سنوورەکانی عێراق لەگەڵ سووریا کە دەکاتە سەدی شەست، لە کۆنترۆڵی هێزەکانی جەماوەری دایە و بەشەکانی دیکەشی لە ژێر ڕکێفی سوپای عێراق، پۆلیسی سنووروان و هێزەکانی پێشمەرگەدایە.

موهەندیس وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە عومری داعش لە عێراق دا بەسەر چووە، پێی داگرت: هزری داعشی و تیرۆریزم هەروا لە هێندێک لە ناوچەکانی عێراق دا ماوەو کۆتای پێ نەهاتووە.

جێگری سەرکردەی هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق ئەوەشی وەبیر هێنایەوە کە، عێراق بە نیازی هەوڵدانێکی تایبەتە لە ئاستی ئاسایشتی، سیاسی و کۆمەڵایەتی لەو ناوچانەی کە بۆی هەیە ئەو تاقمە تیرۆریستانە هەمیسان سەرهەڵدەنەوە.

حەیدەر عەبادب سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرکردەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق نۆهەمی دیسامبەری 2017 ڕزگار کرانی تەواوی سەرزەوینەکانی ئەم وڵاتە لەژێر ڕکێفی داعشی ڕاگەیاند.

 

سەرپەیڤ