دۆزینەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵ بە زیاتر لە 400 تەرم لە شەنگال
کانونی یهکهم 14, 2017 16:44 Asia/Tehran
هێزە ئێراقیەکان گۆڕێکی بە کۆمەڵیان بە زیاتر لە 400 تەرم لە نزیکی شاری ئێزدی نشینی شەنگال دۆزییەوە کە بە دەس تڕوڕیستانی داعشی لە کوژرا بوون .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی سومریە نیوز وەزارەتخانەکانی تەندروستی و مافی مڕوڤی ئێراق بۆ نمونە هەڵگرتن لە " دی ئێن ئەی " تەرمەکان بە مەبەستی ناس کردنی شۆناسیان تیمی پزیشکی تایبەت ڕەوانەی شەنگال دەکەن . هێزە ئاسایشیەکانی ئێراق پێشتریش گۆڕگەلێکی بە کۆمەڵی دیکەیان لە پارێزگای نەینەوا دوای وەدەر نانی تڕوڕیستانی داعش لەو پارێزگایە دوزیبووەوە .