کانونی یه‌که‌م 16, 2017 17:09 Asia/Tehran
  • پێشوازی حەیدەر عیبادی لە بانگهێشتی ئایەتۆڵڵا سیستانی بۆ رادەس کرانی چەکی بەسیجی جەماوەری

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بانگهێشتی ئایەتۆڵڵا سیستانی ، زانای پایەبەرزی شیعەکانی ئەم وڵاتە بۆ ڕادەس کرانی چەکەکانی بەسیجی جەماوەری بە دەوڵەتی ناوەندی ئەم وڵاتە پێشوازی کرد.

شێخ " عەبدولمەهدی کەربەلایی" نوێنەری ئایەتۆڵڵا سیستانی ، زانای تەقلیدی شیعەکانی عێراق ڕۆژی هەینی ، سەرکەوتن لە بەرانبەر ترۆریستەکانی تەکفیری داعشی بە مانای کۆتایی شەڕلەگەڵ ترۆریسم نەزانی ولەسەر پێویستی مانەوەی بەسیجی جەماوەری وکەم کرانی چەک لە دەستی دەوڵەت پیداگری کرد. بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ، نوسینگەی میدیایی حەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق ، ئەمڕۆ شەممە لە دەسپێکرانی تەگبیری هاوپێوەند بە کۆکردنەوەی چەکەکانی بەسیجی جەماوەری هەواڵی دا وڕایگەیاند : لێژنەکانی پسپۆڕی بۆ تێکەڵاوبوونی هێزەکانی بەسیجی جەماوەری لە ڕێکخراوەکانی سەربازی وئەمنیەتی دامەزراوە. بە پێی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی درێژەی شەڕی ئازاد کرانە وگەندەڵکاران لە عێڕاق هیچ جیگایەکیان نابێت. پاش  ئەمەیش ، حەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق  لە وەڵام بە بڕیک لە نەیارەتیەکانی ناوخۆیی ودەرەوەیی بە بەشداری کردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی هاوڕی هێزەکانی سوپای عێڕاق لە هەڵمەتی ئازاد کرانی ناوچە جۆربەجۆرەکان لەژێر داگیر کاری داعش وتی: بەسیجی جەماوەری لە ناودڵی کۆمەڵگەی عێراق دایە ولە ناو دەوڵەت دەمێنێتەوە.