کانونی یه‌که‌م 16, 2017 19:22 Asia/Tehran
  • سێ منداڵی ئیزەدی لە 
چنگی داعش ئازاد کران

نوێنەری ئیزەدیەکانی عێراق لە ئازادکرانی سێ منداڵی ئیزەدی بە یارمەتی فەرماندەیی بەسیجی جەماوەری عێراق لەچنگی داعش هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا سیما ، موراد کالو ، لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە بەغدا وتی: بەسیجی جەماوەری عێراق توانیی بە ناساندنی شوێنی ڕاگرتنی سێ منداڵی ئیزەدی لە ناوچەی ئالن، ی تورکیا لە نێزیک سنووری سووریا ، ئەوان بە هاوکاری وەزاڕەتی دەرەوەی عێراق ئازاد بکات. نوێنەری ئیزەدیەکان وتی: لە پەلاماری داعش بۆسەر شاری سەنجار فرەتر لە حەوت هەزار ژن ومنداڵی ئیزەدی ڕفێنران کە بە یارمەتی دەوڵەتی عێراق هەتا ئێستاکە نێزیک بە سێ هەزار کەسیان ئازاد کراون وگەڕان بۆ دوزرانەوەی فرەتر لە سێ هەزار ژن ومنداڵی تر هەروا درێژەی هەیە . ئەحمەد ئەلئەسەدی " لە فەرماندەکانی بەسیجی جەماوەری ووتەبێژی پێشووی حەشدی شەعبی یش پیداگری کرد: بەسیجی جەماوەری دوای شکستی داعش خۆی بۆ گەڕانەوە ی ئاوارەکانی سوننە بەرەو ناوچەکانی سەرەکی خۆوهەروەها بۆ دوزرانەوەی ڕفێنراوانی ئیزەدی پەرە پێ داوە.

سەرپەیڤ