کانونی یه‌که‌م 16, 2017 19:24 Asia/Tehran
  • ڕژێمی زایونی ئەمریکا وعەرەبستان دوژمنانی ئێراقن

سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی " عسائیبی ئەهلی حەق " لە ئێراق پیداگری کرد : ئەمریکا ، ڕژێمی زایونی وعەرەبستان بوونەتە دوژمنانی سەرەکی ئێراق .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلعالەم ، شێخ خەزعەلی ،سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق وتی: یەکەمین دوژمنی عێراق، ڕژێمی ئیسراییل ودوای ئەو ئەمریکا وڕژێمی سەعودی یە. وتیشی : بە پێی هەواڵە گەیشتووەکان ، فرەتر لە پێنج هەزار هێزی خۆکوژ لە عەرەبستانەوە هاتوونەتە عێراق هەتا ئەم وڵاتە ناهێور بکەن. خەز عەلی وتی: عەرەبستان دوای شکستی نەخشەکەی لە عێراق ، ئێستاکە دەێهەوێ عێراقیەکان بە بیانوی یارمەتی ، فرێوبدات. هەوالێکی تر ئەمەیە کە ، هێزە ئەمنیەتیەکانی عێراق بە یارمەتی هێزەکانی داواکاری جەماوەری توانیان دوو گوڕی بە کۆمەڵ بریتی لە تەرمی نەوەد ئیزەدی لە شارستانی سەنجار لەباکووری عێراق بدۆزێتەوە. زۆربەی قوربانیان خەڵکی " کۆگەی ئەلجزیرە" وگوندی قابوسیە ن کە لەکاتی داگیر کرانی سەنجار لەلایەن تەکفیریەکانی داعش ڕفێنرابوون. دوای داگیر کرانی سەنجار لەلایەن داعش لە ساڵی دووهەزارو چواردەوە هەزاران کەس لە خەڵکی ئیزەدی ئەم ناوچەیە ئیعدام کردن. پێشتریش هێزەکانی ئەمنیەتی عێراق لە پارێزگەی نەینەوا گوڕی بە کۆمەڵی تریان دوزیبوەوە.

سەرپەیڤ