هه‌ڵبژاردنه‌کانی پەرلمانی ئێراق له کاتی خۆیدا به‌ڕێوه ده‌چێ
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆکی مه‌جلیسی باڵای ئیسلامی عێراق له میانه‌ی دیدارێک جه‌ختیان کرد که هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارلمانی عێراق له کاتی خۆیدا به‌ڕێوه ده‌چێت.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بەگێڕانەوە له کاناڵی سومرییه نیوز، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ هومام حه‌مودی، سه‌رۆکی مه‌جلیسی باڵای ئیسلامی عێراق دیدار و گفتوگۆ ده‌کات.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هه‌ر دوو لا له میانه‌ی ئه‌م دیداره جه‌ختیان کرد که هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارلمانی عێراق له کاتی خۆیدا به‌ڕێوه ده‌چێت و به هیچ له‌ونێک دوا ناکاوێت.
نووسینگه‌ی حه‌مودی له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی دا: له‌م دیداره هه‌ر دوو لا پشتیوانیان له ڕوانگه‌کانی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای عێراق کرد که داوای کردبوو له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی دژ به داعش ڕێز بگیردرێت و هه‌ر جۆره چه‌کێکیش ده‌بێت له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت بێت.