ئۆپراسیۆنی دژە داعش لە باکووری ئێراق
کانونی دوھەم 05, 2018 15:26 Asia/Tehran
سەرچاوەکانی ئێراقی باسی داخرانی ڕێگەکانی سەربە کەرکووک -تەکریت - حەویجە یان کرد لەبەر بەڕێوەچوونی ئۆپراسیۆن بەدژی پاشماوەکانی داعش لەم ناوچانە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە نەشرە، عەلی حسێنی ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی شاری دوزخورماتۆ لە پارێزگەی سەلاحەدین ، ئەم داخرانەی بە کاتی وەسف کرد و هۆیەکەشی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی ئەم ناوچانەزانی و وتیشی : ئەم ئۆپراسیۆنە بە بەشداری هێزی حەشدی شەعبی و هێزی ئاسمانیی ئێراقی بەڕێوە دەچێت .
هەواڵیکی دیکە ئەمەیە کە موفەق عوبەیدی دادئەستێنی گشتیی ئێراق لە بەیاننامەیەک دا باسی دەستپێکرانی ڕاگەیشتن بە دۆسیەی گەندەڵی ماڵی و ئیداری چەند وەزارەتخانەی کرد .
بەوتەی عوبەیدی پێڕاگەیشتن بە ژومارێکی زۆر لە دۆسیەکانی گەندەڵی و سامانی گشتی ، لە دەستووری کاری دەزگەی دادی ئەم وڵاتە دایە .