کانونی دوھەم 06, 2018 16:10 Asia/Tehran
  • سوپاس و پێزانینی عەبادی لەمەڕ دەسکەوتەکانی سوپای عێراق لە بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریزمدا

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێزی گرت لە فیداکاریی سوپای ئەو وڵاتەو دەسکەوتەکانی لە شکست پێدانی تیرۆریزم و ڕزگارکردنی عێراق لەچنگ گرووپی ڕەشەکوژی داعش.

ڕۆژی هێزە چەکدارەکانی ئێراق، شەشی ژانڤییە بەڕێوە دەچێ و ئەمساڵ نەوەدو حەوتەمین ساڵوەگەڕی دەسپێکرانی چالاکیی سوپای ئەو وڵاتەو هەروەها سەرکەوتنی لێبڕاوانەی گەلی ئێراق لەهەمبەر داعش، کراوە بەجێژن وئاهەنگ.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی مێهر، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەڕێوڕەسمێکدا بەبۆنەی رۆژی سوپا، وێڕای بیرخستنەوەی ساڵوەگەڕی پڕلەشانازی دامەزرانی سوپای ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: سوپا بە فیداکاریی بەنرخی خۆی لەدژوارترین قۆناخ گەلێک کە عێراق شایەتی بوو، مەزنایەتی و پلەوپێگەی ئەو وڵاتەی گەڕاندەوەو لەو سەرزەوینە بەرەڤانیی کرد.

حەیدەر عەبادی ، سوپای عێراقی بە قەڵایەکی پتەو لەپێناو بەرەڤانی لە دەسکەوتە نیشتمانییەکان و سەروەریی ئەو وڵاتە وەسف کردو وتی: لەسای دەسکەوتە دەسخراوەکان لەهەمبەر گرووپی ڕەشەکوژی داعش و هاتنەدی ئاسایش و سەقام لە عێراق، درێژەی هەوڵەکان لە چێکردنی سوپای نیشتمانی بەدروشمی"ئاسایش و ئازادی و عێراقی یەکپارچە" بێ وابەستەیی بە حیزب یان گرووپێکی تایبەت پێویست و زەرورییە.

بەقسەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سوپای ئەو وڵاتە لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و بۆ رزگارکردنی شارومەندان و ڕزگارکردنی سەرزەوینەکەی لەچنگ تیرۆریزمی داعشی، تێوەگلاوی شەڕێکی تۆکمە لەگەڵ ئەو گرووپە تیرۆریستییە بوو.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و فەرماندەری گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق نۆی دیسەمبەری٢٠١٧، بەفەرمیی ڕزگارکرانی بەتەواوەتی خاکی ئەو وڵاتە لەچنگ داعش و هاتنەدی سەرکەوتنی مەزنی ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ