وەزیری فەرهەنگی ئێراق :پێوەندی ئێمە لەگەڵ ئێران لەگەڵ وڵاتانێکی دیکە جیاوازە
فەریاد ڕواندزی وەزیری فەرهەنگ گەشتیاری و شوێنەواری مێژوویی ئێراق وتی : پەیوەندی لە گەڵ ئێران گرینگایەتیەکی تایبەتی بۆمان هەیە کە لە گەڵ وڵاتانی دیکە هەڵناسێنگێندرێت .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا ، فەریاد ڕواندزی ڕۆژی دووشەمە لە دیدار لە گەڵ موحێب خودایی جێگری گەشتیاری ڕێکخراوی کەلەپووری فەرهەنگی پیشە سازی دەستی و گەشتیاری ئێران وتی :پەیوەندی لە گەڵ ئێران گرینگایەتیەکی تایبەتی بۆمان هەیە کە لە گەڵ وڵاتانی دیکە جیاوازە . ڕواندزی لە و دیدارە دا ئاماژەی کردە یادداشتی لێکگەیننامەکان و بەڵگە واژۆ کراوەکانی نێوان دوو وڵات لە بوارەکانی هونەری کەلەپووری فەرهەنگی و پ یشە سازی دەستی و ئەوەی بە بوارێکی شیاو زانی بۆ بەهێز کردنی هاوکاریەکانی نێوان تاران و بەغدا .وەزیری فەرهەنگی ئێراق ، پیشە سازی گەشتیاری بە س ەرچاوەیەکی گرینگی ئابووری و هەروەها بوارێکی شیاو بۆ بیروڕاگۆڕینەوەی فەرهەنگی لە نێوان دوو وڵات نرخاند و وتی بۆ هێزمەندکردنی هاوکاری لە گەڵ ئێران هیچ کێشەیەکی چارەسەر نەکراو لە ئارادا نیە و ئێراق ئامادەیی هەیە کە لەو بوارەدا چالاکانە لە گەڵ لایەنی ئێرانی کار بکات . لەو دیدارەدا موحب خودایی یش وێڕای ئاماژە بە ڕوڵی پیشە سازی گەشتیاری لە گەشەی ئابووری و هەروەها دامەزراندنی ئاسایشی زۆرتر لە ڕێ و ڕەسمی ئەربەعەین وەک کارێکی هاوبەش و گەورە لە نێوان ئێران و ئێراق قسەی کرد کە دەتوانێ ئولگۆیەک بێت لە بوارەکانی دیکەدا بۆ هاوکاری زۆرتر . خودایی هاسانکاری لە سەفەرەکانی زیارەتی و پیزیکی لە نێوان دوو وڵاتی بە یەکێک لە ئامانجەکانی خۆی لە سەفەر بۆ بەغدا ڕاگەیاند . موحب خودایی جێگری گەشتیاری ڕێکخراوی کەلەپووری فەرهەنگی پیشە سازی دەستی و گەشتیاری ئێران ڕۆژی یەکشەمە بۆ لێکدانەوەی ڕێکارەکانی بە هێز کردنی پەیوەندی لە گەڵ ئێراق گەیشتە بەغدا .