کانونی دوھەم 09, 2018 11:33 Asia/Tehran
  • درێژەی  ئوپراسیونی  پاکتاو کران لە باکووری ئێراق

سەرچاوە ئاسایشیەکانی ئێراق باسیان کرد لە درێژەی ئوپراسیونی پاکتاو کرانی ناوچەکانی ڕوژئاوایی داقوق و دەڤەری دوزخورماتو لە پاشماوەکانی تاقمی تەکفیری تڕوڕیستی داعش .

بە گوێرەی ڕاپوڕتی  ئیرنا  بە دوای  پەلامارەکانی  چەن ڕۆژی  ڕابردووی  بە هاوەنی  تڕوڕیستان  بو ناو شاری تورکەمەن نشینی  توز خورماتو  لە پارێزگای  سەلاحەدین  لە باکووری  ئێراق  هێزەکانی  هاوبەشی  ئەزتەش  و حەشدی  شەعبی  بە  پشتیوانیی  کوپتەرەکانی  هێزی  زەوینی  ئوپراسیونی پاکتاو کرانی  ئەو ناوچەیان  خێرا کردەوە . لە سێهەمین  ڕۆژی  ئە و ئوپڕاسیونە  بەشێکی زۆر لە دەڤەری  توز خورماتو  تا ێستا  پاکتائ  بووە  و ئەو ئوپراسیونە  بە خێرایی درێژەی  هەیە . لە هەمان حاڵدا  ڕاگەیندرا  کە تاقمی تڕوڕیستی  داعش  ژومارێک  لە ئەندامانی  خۆی لە  پارێزگای دیالە  لە ڕۆژهەڵاتی  ئێراق  ئیعدام کردووە .یەکێک  لە فەرماندەرانی  هێزەکانی حەشدی شەعبی  ڕایگەیاند  داعش  ژۆمارێک  لە ئەندامانی  خۆِی لە  ناوچەی  مەتیبیجە  لە سنووری  پارێزگای  دیالە  و نەسلاح ئەدین  بە هِۆ  سەرپێچی  لە  جێ بە جێ کرانی  ئوپڕاسیونی  تڕوڕیستی  لە سێدارە دا .لە حاڵێکدا  کە  بوونی  تاقمی  تڕوڕیستی  داعش  لە ئێراق  کوتایی پێی هاتووە   هێشتا  بڕێک  لە  ئەندامانی  سەر بە  ئەو گرووپە بە شێوەی  گرووپە  بچووک  و بەربڵاوەکان  لە بڕێک  لە ناوچەکانی  ئێراق  ئامادەن .

سەرپەیڤ