کانونی دوھەم 16, 2018 20:31 Asia/Tehran
  • کوژرانی  خۆتەقێنێک لە ڕۆژهەڵاتی سامرای عێراق

سەرچاوەعێراقیەکان هەواڵیان دالە کوژرانی خۆتەقێنێک لە هەڵمەتی پاکتاوکرانی تەکفیریەکان لە ڕۆژهەڵاتی سامرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ سێ شەممەی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە سومەریە نێوز سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی عێراق ڕایگەیاند : هیزە کانی گوردانەکانی ئەلسەلام بە هاوئاهەنگی هێزە ئەمنیەتیەکانی عێراق پاکتاوکرانی  هەندێ ناوچەکانی نەهر ئەلرساسی لە ڕٶژهەڵاتی سامرایان دەسپێکرد کە لەم هەڵمەتەدا ،  کەسێکی خۆتەقێن کوژرا. سەرچاوەیەکی عێراقیش وتی: سوپای ئەم وڵاتە فەرمانبەریەتی دامەزرانی ئەمنیەت لە بادوس هەتا دەرگای هاتووچووی ڕۆژئاوای موسڵیان بە جیگای پۆلیس گرتە ئەستۆ وهێزەکانی پۆلیس لەم ناوچانە پاشەکشەیان کرد.

ئەم سەرچاوە عێراقیە هەروەها لە هەڵمەتی پاکتاوکران ودامەزرانی ئەمنیەت لە " ئەلبوسید " لە باشووری موسڵ بە بەشداری هێزەکانی تەکاوەر، سوپا وپۆلیس وپشتیوانی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەواڵی داووتی: هێزە عێراقیەکان بیست وهەشت تەرمی داعشیەکانیان هاورێ ژمارەیەک پشتێنی تەقینەوەیی ، بومبا وترۆمبێلی بومب ڕیژ کراو دۆزیەوە.

لە رۆژی شەممە هێزەکانی سوپای عیراق هەڵمەتی پاکتاوکرانی ترۆریستانی داعش لە ناوچەگەلیک لە باشووری موسڵیان لە پاڵ ڕوباری دیجلە دەسپێکرد. لە سی ویەکی ئاگوستی دووهەزارو هەفدە حەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئازاد کرانی تۆکمە وتەواوی پارێزگەی نەینەوا لە بوونی داعشیەکان هەواڵی دابەڵام بەجێ ماوانی داعس وتیمەکانی نهێنی تەکفیریەکان هێشتا لە برێک لە ناوچەکانی ئەم پارێزگایە ئامادەن.

سەرپەیڤ