کانونی دوھەم 17, 2018 07:49 Asia/Tehran
  • گەڕانەوە ١٥٠٠ ئاوارەی ئێراقی بۆ سەر ماڵ وحاڵیان لە ستانی کەرکووک

ئۆستانداری کەرکووکی عێراق سێ شەممە شەوی ڕایگەیاند، هەزار و ٥٠٠ ئاوارەی عێراقی گەڕاونەتەوە شارستانی " حەویجە" لە باشووری ڕۆژئاوای ئەم پارێزگایە.

 بە گویرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، " راکان ئەلجەبووری" بە باسکردنی ئەوەی کە لە رۆژانی داهاتوویش  تاقمگەلێکی دیکە لە ئاوارەکان دەگەڕێنەوە سەر ماڵ وحالی خۆیان  وتیشی گەڕانەوەی ئاوارەکان بە گوێرەی  فەرمانی ئاسایشی و لە سەر بڕیاری کۆمیسیۆنی ئاسایشی  ستانی کەرکووک ئەنجام ئەدرێت .

دەبیرخانەی  گشتی شاندی وەزیرانی  عێراق ١١ ژەنیڤەری ڕایگەیاند، لە سەدا ٥٠ ئاوارە عێراقییەکان گەڕاونەوتەوە سەر مال وحالی خۆیان لە ناوچە ئازاد کراوەکان لە چنگ ترۆریستان.

 تاقمی ترۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ەوە  بە پشتگرییەکانیی دراوی و سەربازی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیی رۆژئاوایی و عەرەبی ئەم وڵاتە، لە وان عەرەبستان بە پەلامار بۆ سەر عێراق، بەشگەلێکی بەربڵاویی ناوچە باکووری و ڕۆژئاواییەکانی ئەم وڵاتەی داگیر کرد وتاوانکاریی بێ ئەژماری ئەنجام داوە .

 هێزە عێراقییەکان بە یارمەتی مۆستەشاری کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی هەینی ١٧ نۆڤەمبەری ٢٠١٧ توانیان شاری "ڕاوە" لە ستانی ئەنبار (ڕۆژئاوای عێراق) (دوایین پیگەی داعش لە عێراق) ئازاد بکەن. بە ئازادیی ئەم شارە لەکردەوە دا کاری داعش لە عێراق کۆتایی پێهات .

سەرپەیڤ