کانونی دوھەم 17, 2018 18:57 Asia/Tehran
  • حەیدەر عەبادی :  بۆ چارەسەرکردنی هەموو گرفتەکان لەگەڵ هەولێر، هەوڵ دەدەین

سەرۆک وەزیرانی ئێراق وتی : دەوڵەتی فیدراڵ بۆ چارەسەرکرانی هەموو گرفت و کێشەکانی خۆی لەگەڵ دەوڵەتی هەرێمی کوردستان، هەوڵ دەدات .

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ،  حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق ئەمڕۆ لە پرێس کۆنفرانسی حەوتانەی دا وتی : بە غدا بۆ چارەسەرکردنی هەموو گرفت و کێشەکانی  لەگەڵ هەولێر  هەوڵ دەدات و بۆ دانی مز و مووچەی  هەموو فەرمانبەرانی  هەرێمی کوردستان  بە تەواوی جیددی و مکۆڕە.

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو  شاندەکانی دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق و  هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئیدارە کردنی فڕگەکانی هەولێر و سلێمانی  وتووێژی ڕەسمییان ئەنجام داوە و لەسەری ڕ ێککەوتوون.

هەروەها  شاندەکانی وەزارەتخانەکانی  تەندوروستی  و پەروەردەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لیستی  مووچە وەربگیرانیان  لێک داوەتەوە و دانی  مووچەی  مانگانەیان ڕادەستی بەغدا کردووە  .