کانونی دوھەم 17, 2018 23:14 Asia/Tehran
  • 
لیستی هاوپەیمانانی بەشدار لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ٢٠١٨ی عێراق

کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کاتێکدا لیستی هاوپەیمانانی بەشداربووی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ٢٠١٨ ئەو وڵاتەی بڵاوی کردەوە کە هەندێک لە هاوپەیمانانی خوازیاری دواخستنی هەڵبژاردنەکانن.

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه"، کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لیستی هاوپەیمانانی بەشداربووی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ٢٠١٨ی ئەو وڵاتەی بڵاوی کردەوە.

لیستەکان بریتین لە:

هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کە پێکهاتووە لە مالیکی، ڕەوتی واست، حەمد مووسەوی، ئەحمەد مەلا تەلال، یاسر سەخیل و عەلی مالیکی.

هاوپەیمانی فەتحولموبین کە پێکهاتووە لە ڕێکخراوی بەدر، سادقوون، بزووتنەوەی ئیسلامی عێراق، حزبی تەلیعەی ئیسلامی و ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق.

هاوپەیمانی چاکسازی سائێرون کە پێکهاتووە لە حزبی ئیستقامە، مەزەر شەوکەت، سەعد عاسم جەنایی، عەدنان عەزاوی، حزبی کۆمۆنیست، حزب و ڕەوت و کەسایەتییەکانی دیکە.

هاوپەیمانی نەسر کە پێکهاتووە لە حەیدەر عەبادی، ڕەوتی موستەقێلوون، حزبی کۆنگرەی نیشتمانی عێراق، گرووپ و کەسایەتییەکانی هەندێک لە پارێزگاکان، ڕەوتە چکۆلەکان و هەندێکی کەسایەتیی سەربەخۆ.

هاوپەیمانی وەتەنییە کە پێکهاتووە لە ئەیاد عەلاوی، سەلیم جبووری، ساڵح مەتلەک، فەرماندەگەلی عەشیرەکانی نەینەوا و ئەنبار و گرووپ و کەسایەتییەکانی دیکە.

هاوپەیمانی ئۆسامە نەجیفی و خەمیس خەنجە و سەلمان جەمیلی لە گەڵ حەوت حزب و کەسایەتیی سیاسی وەک وەک زافر عانی و عەشیرەکانی دیکە.

هاوپەیمانی دیالە کە پێکهاتووە لە ناهدە داینی، تەلال زوبەعی، حزبی وەفا، عومەر حەمیری و عامر حەبیب خەیزەران.

هاوپەیمانی ئەنبار که پێکهاتووە لە وەفا، عێراقیەلحورە، جەماهیر، سووەرەلعێراق لە گەڵ شێخەکانی عەشیرەی جەغایفە.

هاوپەیمانی سەلاحەدین کە پێکهاتووە لە بزووتنەوەی حەل، پارێزگار ئەحمەد جبووری، ئەیهوم سامەرایی وەزیری پێشووی کارەبا، یەکێتی هێزە نیشتمانییەکان و بەرەی رزگاری تورکمان.

هاوپەیمانی بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی و قەوارەی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری بە سەرکردایەتی بەرهەم ساڵح لە کەرکووک و ناوچە جێ ناکۆکەکانی دیکە.

هاوپەیمانی تورکمانی لە لیستێکی یەکە بە سەرۆکایەتی ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق.

هاوپەیمانی هێزە عەرەبەکان لە لیستێکی یەکە لە کەرکووک بە ناوی تەحالفولعەرەبی لە کەرکووک.

هاوپەیمانی ئەنبار کە پێکهاتووە لە حزبی حەل، محەمەد حەلبووسی پارێزگار و هەروەها سەعدوون دەلیمی و کەسانێکی دیکە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە هەندێک هاوپەیمانی و لەوان هاوپەیمانی وەتەنییە بە سەرکردایەتی ئەیاد عەلاوی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و محەمەد کەربولی نوێنەری ڕەوتی حەل خوازیاری دواخرانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بۆ ماوەی ٦ مانگی دیکە بوونە.

لە لایەکی دیکەوە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق کە بڕیار بوو تێیدا باس لە دواخستنی هەڵبژاردنەکان بکرێت بە هۆی نەگەیشتن بە ڕێژەی پێویست بۆ بەیانی دواخرا.

هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ۲۰۱۸ی عێراق بڕیارە لە بەهاری داهاتوودا بەڕێوە بچێت.