کانونی دوھەم 18, 2018 20:57 Asia/Tehran
  • چوونەدەری نوێنەرانی هاوپەیمانیی نیشتمانی ئێراق لە دانیشتنی ئاشکرای پەرلەمان

نوێنەرانی گەورەترین فڕاکسیونی پەرلەمانی ئێراق بە دوای ناکۆکی لە گەڵ سەرۆکی پەرلەمان لەسەر چۆنیەتی دەنگ دان سەبارەت بە پەسەن کرانی کاتی بەڕێوە چوونی هەڵبژرادنەکانی پەرلەمانی ، لە دانیشتنی ئاشکرای پەرلەمان چوونە دەر .

دانیشتنی پەرلەمانی ئێراق ڕۆژی پێنجشەمە بە ئامادە بوونی  نزیکەی 200  نوێنەر و بە سەرۆکایەتی سەلیم جبوری دەس پێی کرا تا پێشنیارەکەی هاوپەیمانی  سوننە لە مەڕ پەک خستنی کاتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی بۆ لانیکەم شەش مانگی دیکە لێکبدرێتەوە و دەنگی پێ بدرێت . سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق لە دەسپێکی  ئەو دانیشتنەدا داخوازیی  واژۆ کراو لە لایەن 148  نوێنەر  کە خوازیاری  بەنهێنی مانەوەی  دەنگەکان  سەبارەت بە  کاتی بەڕێوە چوونی  هەڵبژاردنەکان  بوو و ڕایگەیاند  کە 149 نوێنەر لە گەڵ ئەو پرسەن . ئەو کردەوە ڕووبەڕووی  نەیاریەتی  نوێنەرانی هاوپەیمانی  نیشتمانی  ئێراق بووەوە و نوێنەرانی  ئەو  هاوپەیمانیە  لە دانیشتنی ئاشکرای  پەرلەمان چوونە دەر .  بنکەی  ئێراقی  ئەلسومریە نیوز  بە گێڕانەوە  لە سەرچاوەیەکی  ئاگاداری  پەرلەمانی نووسی  : نوێنەرانی  هاوپەیمانیی نیشتمانیی  ئێراق  بە هۆی ناکۆکی بە دی هاتوو  سەبارەت  بە دەنگدانی  نهێنی  لەمەڕ کاتی  بەڕێوە چوونی  هەڵبژاردنەکانی  پەرلەمانی  لە پەرلەمان چوونە دەر .  هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی  ئێراق  بڕیارە  12  مای  2018  لە 18  بنکەی  هەڵبژاردنەکان  لە سەرانسەری  ئێراق  بۆ وێنە ناوچە ڕزگار کراوەکان لە چنگ داعش  بەڕێوە بچێت ،  بەڵام  بڕێک  لە  ڕەوتە سیاسیەکان لە ئێراق  هەوڵ ئەدەن  بە بیانووگەلی جۆراوجۆر   هەڵبژاردنەکانی  داهاتووی  پەرلەمان  و ئەنجومەنی  پارێزگاکان  وەدوا بخەن .

سەرپەیڤ