کانونی دوھەم 19, 2018 13:54 Asia/Tehran
  • وشداری ڕەوتی ئەلوەسەتی ئێراق لە حاند دواخرانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی

سەرۆکی ڕەوتی ئەلوەسەت وشداری دا لە حاند ئەوەی کە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێراق بخرێتە دواوە.

موەفەق ڕوبەیعی سەرۆکی ڕەوتی ئەلوەسەت لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلعالەم وتی: دواخستنی کاتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێراق، دژبە یاسای بنەڕەتییە و دەبێ نەتەوە یەکگرتووەکان بێتە مەیدانەوە لە کاتی پێکهاتنی دەوڵەتی کاتی.

هەروەها پەرلەمانی ئێراق ڕۆژی پێنجشەممە نەیتوانی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەسەن بکات، لە کاتێکدا کە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق جەختی کردووە ئەو هەڵبژاردنانە دەبێ لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوە دەچێ.

حەیدەر عەبادی لە دیداری "یان کوبیش" سەرۆکی شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێراق پێی داگرت: ئێمە نەیاری هەرچەشنە هەوڵ و تێکۆشانێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکانین.

پەرلەمانی ئێراق ڕۆژی پێنجشەممە بە مەبەستی بڕیاردان سەبارەت بە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کۆبوونەوەیەکی بەڕێوە برد بەڵام کێشە و ناکۆکیی نێوان گرووپە سیاسییەکان لە سەر ئەم مەسەلە بووە هۆی ئەوەی بڕیاردان سەبارەت بە دواخستن یان نەخستنی هەڵبژاردنەکان بکەوێتە شەممەی داهاتوو.

بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئێراق ١٢ی مانگی مەیی ٢٠١٨ لە سەرانسەری ئێراق لەوان لە ناوچە رزگارکراوەکان لە ژێر دەستی داعش بەڕێوە بچێ، بەڵام هەندێ لایەنی سیاسی لە ئێراق هەوڵ دەدەن بە بیانووی جۆربەجۆر هەڵبژاردنی داهاتوویی پەرلەمانی و ئەنجومەنی پارێزگاکان بخەنە دواوە.

 

سەرپەیڤ