ڕێزگرتنی عەبادی لە هەوڵە یەکیەتی بەخشەکانی مەرجەعییەتی عێراق
" حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی عێراق لەدیداری لەگەڵ نوێنەری ئایەتۆڵڵا سیستانی لە شاری کەربەلا، لە مەرجەعییەتی باڵای عێراق بە هۆی هەوڵەکانی لەمەڕ پاراستنی یەکریزی خەڵک و یەکپارچەیی ئەو وڵاتە ڕێزی گرت .
" حەیدەر عەبادی" ڕۆژی هەینی لە سەفەرەکەی بۆ کەربەلا بە شێوەی جیا جیا لەگەڵ "شیخ عەبدولمەهدی کەربەلایی" و " ئەحمەد سافی" ، نوێنەرانی ئایەتۆڵڵا سیستانی دیدار و وتووێژی کرد . خەبات دژی گەندەڵی و مەسەلەکانی ڕۆژی عێراق لە وینەی گرنگترین باس وبابەتەکانیی ئەم دیدارە بوو .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای دیدار لەگەڵ نوێنەری ئایەتۆڵڵا سیستانیی لە پرێس کۆنفرانسێک دا وتی: نابێ لە خۆینی کوژراوان، گیانبازان و سەرکەوتن لە شەڕ دژی داعش کەڵکی خراپ وەربگرن.
" حەیدەر عەبادی" وتیشی: سەرکەوتنەکان بەرامبەر داعش ، ئەنجامیی هەوڵەکانی جەماوەرێ بوو کە بە گێانی خۆیان لە سنوورەکانی عێراق بەرەڤانیان کرد و نابێ ئەم سەرکەوتنانە بە ناکۆکیی خستن لە نێوانمان دا لە ناوبەرن.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: یەک لە ئافەتەکانیی ئێستای دەوڵەت و کۆمەڵگە ، گەندەڵییە و دەبێ بە یەکێتی و هەوڵی هێزە جەماوەریی و دەوڵەتییەکان بەرەنگاریان ببینەوە .
" حەیدەر عەبادی"هەروەها لە جەژنی سەرکەوتن بەرامبەر داعش لە بەینۆلحەرەمەین بە ئاماژە بە پەلامارە خۆکووژانەکانی ئەمدواییە لە بەغدا وتی: بە ترۆریستان ئیزن نادرێتەوە بەوەها کردەوە گەلێک ، پەرە بدەن بە دەمگۆکان لەمەڕ نائەمن بوونی عێراق.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: هێزەکانی هەواڵگری هەوڵەکانیی خۆیان چەند بەرابەر کردۆتەوە تا بە ناسکردنی ترۆریستان و بەکرێگیراوان ڕوودانی پەلامارە ترۆریستییەکان لە داهاتوو دا کەمتر بکەنەوە .
دووشەممەی حەوتەی ڕابردوو دوو تەقینەوەی ترۆریستی بە هۆی پەلاماری دوو کەسی خۆکوژ لە ناوچەی " ساحەت ئەلتەیران" لە (مەیدانی فڕۆکەوانی)لە بەغدا، نزیک ١٥٠ کوژراو و برینداریی لێکەوتەوە .