کانونی دوھەم 21, 2018 13:09 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە ئێراق

وەزیری دەرەوەی تورکیا بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە سەفەری ڕەسمی خۆیدا گەیشتە بەغدا .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی کوردی  ڕووداو،  مەولوود چاووش ئوغلو، وەزیری دەرەوەی  تورکیا لە ئێراق بڕیارە  لەگەڵ کاربەدەستانی ئەم وڵاتە سەبارەت بە پێوەندی دوو لایەنە و گۆڕانکارییەکانی ناوچە وتووێژ بکات  .

بەرلەمە  حەسەن تووران   جێگری سەرۆکی بەرەی تورکمانیی ئێراق و ئەندامی  پەرلەمانی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند پێوەندی  بەغدا  -  ئەنقەرە  لە سای نەیارەتی تورکەکان بەرامبەر بەڕێوەچوونی ریفراندۆکی  هەرێمی کوردستان، باشتربووە.

سەفەری چاووش ئوغلو  بۆ ئێراق لەحاڵێکدایە کە هێزی سوپای تورکیا لە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی دا ، بنکەی کوردەکان لەشاری عفرین لە پارێزگەی حەڵەبی سوریای داوەتەبەر پەلامار.

سەرپەیڤ