کانونی دوھەم 21, 2018 18:36 Asia/Tehran
  • دادگای باڵای دەستووری ئێراق بە سوودی لاگرانی بەڕێوە چوونی  هەڵبژرادنەکان،دەنگی دا

دادگای باڵای دەستوور ،گرینگترین سەرچاوەی لێکدانەوەی دەستووری ئێراق ؛ ڕۆژی یەکشەمە کۆتایی دا بە وتووێژەکان سەبارەت بە کاتی هەڵبژرادنەکان و کاتی دیاریکراو بۆ هەڵبژرادنەکانی بە نەگۆڕ زانی و بەم جۆرە بە سوودی لاگرانی بەڕێوە چوونی هەڵبژرادنەکان دەنگی دا .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ئیرنا  " ئەیاس ئەلساموک "  وتەبێژی دادگای  باڵای  دەستووری ئێراق  لە بەیاننامەیەکدا وتویەتی  کە دادگای  باڵای  دەستووری  ئێراق  بە زۆرینەی  دەنگ ، دەنگی دا بە   پێویستی  پێبەند بوون   بە کاتی  دیاریکراو  بۆ بەڕێوە چوونی  هەڵبژاردنەکانی  پەرلەمانی   ئێراق  و نەگۆڕ بوونی کاتی  هەڵبژرادنەکان .  ناوبراو وتیشی   کە دادگەی دەستووری  ئێراق لە .ڵام بە  داخوازی  پەرلەمانی   نوێنەرانی  ئێراق لە 21  ژانویەی  2018 واتە  یەکی  ڕێبەندانی  96 - لە  شی کردنەوەی  بڕگەی   دووهەمی  مادەی  56  دەستووری  ئێراق بە زۆرینەی  دەنگەوە لە سەر پێویستی   پێبەند بوون بە کاتی  دیاریکراو  بۆ بەڕێوە چوونی هەڵبژرادنەکان و نەگوڕ بوونی  کاتی بەڕێوە چوونی هەڵبژرادنەکان . بە ڕاگەیندرانی بیروڕای دادگای دەستووری  ئێراق  بە کردەوە  پەرلەمانی  ئەرکمەند کرد بە  پێبەندبوون بەو  حوکمە  دادەوانیە  و دەبێ  هەڵبژرادنەکان  لە کاتی  دیاریکراو  واتە  22 مانگی  مەی 2018  بەڕێوە ب چێت . بڕێک  لە فڕاکسیونەکانی  ئەهلی  سونە و کورد   لە ماوەی  ڕۆژەکانی  ئەم   دواییە  بە هەوڵی بەربڵاو  و هەمە لایەنە ،خوازیاری   گەڕانەوەی  بەشێک  لە  ئاوارەکان  بۆ شار و  زێدی خۆیان بوون .  لە دەنگی  دادگای  باڵای  دەستووری  ئێراق  تەنیا   ئاماژە  کراوە بە  پێبەند بوون  بە کاتی  دیاریکراو  بۆ هەڵبژرادنە  پەرلەمانیەکان  و ئاماژە  نەکراوەتە  هەڵبژرادنی   ئەنجومەنەکان  کە کومیسیونی  سەربەخۆی هەڵبژرادنەکانی   ئێراق  بە نیازی  بەڕێوە چوونی  هاوکاتی لە گەڵ   هەڵبژرادنەکانی  پەرلەمانی .