کانونی دوھەم 22, 2018 16:42 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی عێراق ، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی لەکاتی دیاریکراودا پەسەند کرد

نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق بەپەسەندکردنی گەڵاڵەیەک، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکان لەکاتی دیاریکراویان(١٢ی مای٢٠١٨) پەسەندکرد.

بەپێی  ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە سومرییە نیوز،  پێشتریش دادگەی باڵای فدراڵی عێراق بە شرۆڤەی یاسای بنەڕەتیی ئەو وڵاتە ڕایگەیاندبوو، هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکان دەبێ لەکاتی دیاریکراودا بەڕێوە بچێ.

بە پەسەندکرانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی عێراق لەکاتی دیاریکراودا، هەوڵی ژمارێک سیاسەتوانی سەربە ئەمریکاو عەرەبستان بۆ دواخستنی کاتی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکان و کارتێکەریی لەسەر ئەنجامەکانی، شکستی هێنا.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، جومعە خەلیفاوی سەرۆک پۆلیسی شاری عەنە لەپارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند، لانیکەم١٥هەزار خێزانی عێراقی کە پاش پەلاماری داعش بۆسەر ئەنبار، لە ماڵەکانیان پەرتەوازە کرابوون،  گەڕانەوە شاری عەنە و نوچە ڕیحانە لەپارێزگای ئەنبار.

بەقسەی خەلیفاوی ، گەڕانەوەی خێزانە عێراقییەکان بەهاواهەنگی و هاوکاریی هێزە ئاسایشییەکان، پۆلیس و بەرپرسانی خۆجێی لە پارێزگای ئەنبار ئەنجامی گرت.

پێشتر جاسم محەممەد ئەلجاف وەزیری کۆچبەریی و ئاوارەکانی عێراق ڕایگەیاندبوو، زیاتر لە چوار هەزار شارومەندی عێراقی ئاوارە لە وڵاتانی تورکیاو نزیک بە بیست و حەوت هەزار کەس لەوان لە ئۆردوگاکانی سووریا گەڕاونەتەوە سەر ماڵ وناوچە ڕزگارکراوەکان لە عێراق وئەو ڕێوشوێنەی بۆ گەڕاندنەوەی سەقام و ئاسایش بۆ ئەو وڵاتە گیراوەتە بەر، هەروا لەحاڵی جێ بەجێ کراندایە.