کانونی دوھەم 23, 2018 13:13 Asia/Tehran
  • بڕیاری ئیعدام بڕایەوە بۆ تەکفیریی بکوژیی دەیان شاروومەندی ئێراقی

دادگەی ئێراق بۆ ئەندامێکی ئەلقاعیدەی بە تۆمەتی دەستێدابوونی لە پەلاماری تیرۆریستی بەتایبەت لە هەڵمەتەکەی ساڵی ٢٠٠٦ کە ٤٧ کوژراوی لێکەوتەوە، بڕیاری ئیعدامی دەرکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی کەناڵی سومریە نیوز ؛ "عەبدوسەتار بەیرەقدار" وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دەزگەی دادەوانیی ئێراق وتی: ئەم تیرۆریستە تەکفیرییەی سەر بە گرووپی تیرۆریستیی - تەکفیریی ئەلقاعیدە ساڵی ٢٠٠٦ هاوڕێ لەگەڵ ژمارێک لە هاوڕێکانی بە دانانی بنکەی راگرتن و پشکنین دەیان شاروومەندنی ئێراقیان کێشاوە بۆ شوێنی مەبەستی خۆیان لەوێدا ئیعدامیان کردوون.

هەروەها «قطری العبیدی » فەرماندەری هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنباری ئێراق ڕۆژی دووشەممە باسی بەڕێ کرانی هێزی سەربازی لە ئێراقەوە بۆ ناوچە سەرسنوورییەکانی لەگەڵ سووریا کرد دوای ئەوەی کە هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا (قەسەدە) لە ناکاو لەو ناوچەیە پاشەکشەی کرد،  و وتی: هێز و کەرەستەی سەربازی ئێراق لەم ناوچەیەدا دامەزراوە و هێزەکانی سوپا و حەشدی شەعبی  و هێزەکانی دیکەیش لەو ناوچەیەدا سەقامگیر بوونە.

بە وتەی ئەم فەرماندەرەی حەشدی شەعبی هێشتا هۆی پاشەکشەی لەناکاوی هێزەکانی قەسەدە لە ناوچەکانی دەڤەری دەیرووزور تا قایمی ئێراق لە ڕۆژاوای پارێزگای ئەنبار دەرنەکەوتووە.

بە پێی راگەیاندنی بەشی مێدیایی هێزە چەکدارەکانی ئێراق، پاش ڕزگار کرانی هێڵە سەرسنوورییەکانی ئێراق و سووریا لە ژێر چنگی داعش، وەڵامی هەر پەلامارێک بۆ سەر خاکی ئێراق دەدرێتەوە.

سەرپەیڤ