کانونی دوھەم 23, 2018 13:13 Asia/Tehran
  • پەسەن کرانی ستراتژیی نوێی یەکێتیی ئەورووپا لە ئێراق

ئەنجومەنی ئەورووپا ستراتژیی نوێی یەکێتیی ئەورووپا سەبارەت بە ئێراقی پەسەن کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئەنجومەنی ئەورووپا، ئەم ستراتژییە کە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممە ئەنجومەنی ئەورووپا پەسەن کرا، لە ٢٣ بڕگەدا ئامادە کراوە و لە سەرەتایەوە ستایشی گەلی ئێراق و دەوڵەتی ئەم وڵاتە کراوە لەبەر تێکشکاندنی داعش.

لەم ستراتژییەدا هەروەها یەکێتیی ئەورووپا جەختی کردبوو لە سەر پێبەند بوونی خۆی بە داکۆکی لە بەرپرسانی ئێراقی لە بنیاتنانەوەی ئەم وڵاتە.

لە درێژەی ئەم ستراتژییەدا بە پێداگری لە سەر پێویستیی پێکهاتنی دەوڵەتێکی گشتداگر، داوای لە دەوڵەتی ناوەندی و ناوچەی کوردستانی ئێراق کردووە کە دانوستانی بنیاتنەر بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانیان دەست پێ بکەن.

ئاماژەی ستراتژیی یەکێتیی ئەورووپا بەو قەیرانییە کە لە سێپتەمبەری ٢٠١٧ـەوە بە هۆی بڕیاری مەسعوود بارزانی  سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەمەڕ بەیڕێوەبردنی ڕفراندۆم بۆ جیابوونەوەی ناوچەی کوردستانی ئێراق لەم وڵاتە سەری هەڵدا.

بەغدا ئەو بڕیارەی دژ بە یاسای بنەرەتی و یەکپارچەیی خاکی ئێراق زانی و بە توندی بەرامبەری راوەستا.

دراوسێکانی ئێراق و ناوەندە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکانی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمکاری عەرەبیش نەیارەتییان کرد لەگەڵ ئەو گشتپرسییە.