شوبات 04, 2018 13:05 Asia/Tehran
  • داوای

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق لە سەر گرنگایەتی کەڵک وەرگرتن لە سەرکەوتنەکانی سەربازی، سیاسی وکۆمەڵایەتی لە عێراق ڕایگەیاند، ڕکابەریی لە هەڵبژاردنەکان دەبێ بە گوێرەی بەرنامەکان و نەک تێکدانی کەسایەتی ئەوانی تر بێت.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی سومەرییە نیوز؛ " عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق، ڕۆژی شەممە لە وتار دانی لە کۆنفرانسی بناغە دانانی "ئەنجوومەنی نیشتمانیی لاوان" لە بەغدا ، لە گرووپە سیاسییەکان کە لە هەلبژاردنەکان دا بەشداری دەکەن داوایکرد " بەڵگەی مەزنایەتی وشەرەف" قەبووڵکەن.

حەکیم جەختیکردەوە : تەعامول و هاوپەیمانیی لەگەل هەموو کەسانێک کە ئیمانیان بە پرۆسەی سیاسی هەیە ، کردەوەیەکی پێویستە .

 ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ لێکدانەوەی چاکسازی بەشێک لە یاسای هەڵبژاردنەکان کە بەربژارانی هەڵبژرادنەکان ناچار بە خاوەنیەتی بڕوانامەی زانکۆیی دەکات، کۆبوونەوە پێکدێت. ژمارێک لە پەرلەمانتارە عێراقییەکان بڕوایان وایە ئەم خاڵە لە یاسای هەڵبژاردنەکان بە قازانجی پرۆسەی سیاسی نییە و دەیان نوێنەر لەوان ژمارێک لە سەرۆک فراکسیۆنە حیزبییەکان لە چالاکیی پەرلەمانی بێ وەریدەکەن.

پەرلەمانتارانێک کە ئەم یاسایە بە زەرەری ئەوانە، پێشنیارێک بۆ نەهێشتنەوەی ئەم بەشە لە یاسا یان تەرخان دانیی بیست لە سەدی بەرەبەشی لیستەی بەربژارەرکان بە کەسانێک کە بڕوانامەی زانکۆییان نییە ، ئاراستە کردووە .  پەرلەمانی عێراق تا پێنج رۆژی داهاتوو لەم بارەوە بڕیار دەگرێت.

 هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق بڕیارە ١٢ مانگی مای ٢٠١٨ بەرێوە بچێت.

سەرپەیڤ