شوبات 12, 2018 15:16 Asia/Tehran
  • درێژەی هەڵمەتی گرتنی ترۆریستانی داعش لە ناوچە سنووریەکانی عێراق و سوریا

حەشدی شەعبیی عێراق رایگەیاند : هەڵمەتی پشکنین و گەڕان بۆ ڕاوەدوونان و گرتنی ترۆریستانی داعش لە ناوچە سنووریەکانی عێراق و سوریا درێژەی هەیە .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی سەداو سیما ، بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک ، حەشدی شەعبیی عێراق رۆژی یەکشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای راگەیاندنی ئەم هەواڵە وتیشی :  چەندین لیوا دەستیان دایە هەڵمەتی گەشت لێدان بۆ دۆزینەوەی شانەکانی داعش لە ناوچە سنوریەکانی عێراق و سوریا کە لەم هەڵمەتەدا  کۆگای ئەسساکارە و ناوچەی عەجیل فەزیلی لە ژێر چەپۆکی داعشیەکان پاکتاو کران .

هێزە عێراقیەکان کە زۆربەیان لە هێزەکانی حەشدی شەعبین لە ناوچە سنوریەکانی عێراق و سوریا جێگیر بوونە تا پێشگری بکەن لە دزەکردنی داعشیەکان بۆ نێو خاکی عێراق  .

بە گوێرەی هەواڵێکی دیکە ،  ئەیووب یوسف سەعید لە فەرماندەرانی هێزەکانی پێشمەرگە لە پەیامێکدا روو لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند : بەرپرسان بابەتی موچەی هێزەکانی پێشمەرگە تاووتوێ بکەن ئەگینا رێگری دەکرێ لە هاتوچۆی تەنکەرەکانی هەڵگری نەوتی خاو .

حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بەپێچەوانەی فرۆشتنی نەوت بە شێوەی سەربەخۆلە سێ ساڵی رابردوودا ، موچەی فەرمانبەرانی نەداوە و ئەم پرسە تا ئێستا چەندین خۆپێشاندانی ناڕازیانەی لێکەوتووەتەوە .

سەرپەیڤ