شوبات 17, 2018 19:18 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی کۆبوونەوەی کۆگەی عێراقی یەکیەتی ئیسلامی لە بەغدا

کۆبوونەوەی کۆگەی عێراقی یەکیەتی ئیسلامی بە بەشداری ڕاووێژکاری کاروباری نیودەوڵەتی مەقامی مەزنی ڕێبەری وفرەتر لە دەوڵاتی ئیسلامی لە بەغدای پتەختی عێراق دەستی بەکار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەداو سیما یەکەمین کۆبوونەوەی کۆگەی عێراقی یەکیەتی ئسیلامی ئەمڕٶ شەممە بە بەشداری فرەتر لە دە وڵاتی ئیسلامی لەوان کۆماری ئێران ، سووریا ، لوبنان ، فەلەستین ، تورکیا، قەتەر ، ئەلجەزایر، مەغریب وچل بیرمەندی ئیسلامی لە بەغدا دەستێبەکارکرد. مەبەست لەم کۆبوونەوەیە بەهێزکردنی ڕوح وورەی یەکیەتی نیشتمانی نێوان شیعەکان وئەهلی سونەی عێراق ویەکیەتی ویەکگرتوویی نێوان ئەم وڵاتە لەگەڵ وڵاتانی تری ئیسلامی ڕاگەێندراوە. بە قسەی عێراقیەکان بەشداری تاران لە کۆبوونەوەی عێراق بە مەبەستی پشتیوانی ویەکگرتوویی دەوڵەتی کۆماری ئسیلامی ئێران لەگەڵ نەتەوەو دەوڵەتی عێراق لە ناوکۆڕ وکۆمەڵەکانی سیاسی وئەمنیەتی ڕاگەێندراوە.