شوبات 18, 2018 10:22 Asia/Tehran
  • حەیدەر عەبادی: پاشماوەکانی داعش لە ناوچە پێ وشوێن دەگیردرێن

سەرۆک وەزیرانی ئێراق وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کە دوای شکستی داعش لەئێراق دەبێ ئەم تاقمە لە هەموو ناوچەکان پێ وشوێن بگیردرێن وتی : گرفتی دواتری بەردەم دەوڵەتی ئێراق بنیات نانەوە و خزمەتگوزاری بۆ ناوچەگەلێکە کە داعش تێکیداون.

به پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆ تەلەفزیۆن، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق  ئێوارەی ڕوژی شەممە لە پەنجا و چوارەمین کۆنفرانسی  ئاسایشی مونیخی ئاڵمانیا، بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە دیاردەی هەڵگرتنی چەک لە دەرەوەی دەوڵەتی ئێراق ، دەبێ کۆتایی پێ بێت   وتیشی : تیرۆریستان لەو مافەی  کە وڵاتانی دیمۆکراتیک  بۆ ئەوان دەستەبەر ی دەکەن لە ئۆپراسیۆنەکانی خۆیان کەڵک 

وەردەگرن.

حەیدەر عەبادی  داوای لە هەموو وڵاتانی جیهان کرد  بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەندامانی دیکەی داعش  و وڵاتانی دیکەی تیرۆریستی یەکگرتوو بن و پێداگری کرد   بیرۆکەی تیرۆریستیی ، نوێنەری ئایینی ئیسلام نییە . 

 سەرۆک وەزیرانی ئێراق هەروەها وتیشی: بەڵێنی دەوڵەتی ئێراق سەبارەت بە شکست دانی داعش هاتە دی و ڕەوتی بنیاتنانەوەی ئێرای دەست پێکراوە و دەوڵەتی ئێراق لە یەکگرتوو کردنی  وڵات سەرکەوتوو جووڵاوەتوە.

سەرۆک وەزیرانی ئێراق بانگێشتنی هەموانی کرد بۆ بەشداری کردن لە کۆنفرانسی ئاسایشیی مونیخ  ،کە بۆ کۆتایی دان  بەو شەڕانەی ناوچەیان ئاڵۆز کردووە، هەوڵێکی بەبڕشتانە تر بدەن  . 

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق ئێوارەی دوێنێ بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشیی مونیخ گەیشتە ئەم شارە.

 

سەرپەیڤ