شوبات 19, 2018 09:23 Asia/Tehran
  • تێکھەڵچوونی حەشدی شەعبی لەگەڵ کەسانی چەکدار لە کەرکوکی عێراق

ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق لە باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای کەرکوکی باکووری ئەم وڵاتە لەگەڵ کەسانی چەکدارادا تێکھەڵچوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی سومریەنیوز، ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە کاتی بەجێ ھێنانی ئەرکێکی ناس کردن لە نێوان گوندەکانی سەعدونییە و شاھریە لە مەڵبەندی ڕیاز لە چل و پێنج کیلومەتریی باشووری ڕۆژئاوای کەرکوک، کەوتنە بەر تەقەی کەسانی چەکدار و تێکھەڵچوونێک لە نێوان ھەردووک لادا ڕووی دا.

سەرچاوەیەکی سەربازی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، لەم بارەیەوە وتی: ھێزەکانی حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی عێراق شوێنی تێکھەڵچوونەکانیان گەمارۆ داوە.

ھێزەکانی عێراق لە چەند ڕۆژ لەمەوبەرەوە ھەڵمەتێکی سەربازییان بۆ پێ و شوێن گرتنی بەرماوەکانی تاقمۆکەی تیرۆریستی داعش دەست پێ کردووە کە تیرۆریستان بەرەو ناوچە سەخت و ھەڕەمەکانی پارێزگای کەرکوک و سەلاحەددین ھەڵاتوون.

تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2014 دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. لەو کاتەوە هەتاکوو ئێستا هێزەکانی عێراق زۆربەی ناوچەداگیر کراوەکانیان سەندووەتەوە دەوڵەتی عێراق.٢١ ی دیسامبەری ٢٠١٧ باسی کۆتایی ھاتنی ئامادە بوونی سەربازییانەی تاقمی تیرۆریستی داعشی کرد، بەڵام بەرماوەکانی ئەم ڕەشەکوژانە بە شێوەی پرژوبڵاو جاروبار لە ھێندێک لە ناوچەکاندا دەست دەوەشێنن.

 

سەرپەیڤ