به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌منی سنووره‌کان بۆ به‌ر گرتن به هاتنەوەی داعش
فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی هێزه‌کانی عێراق ڕایگه‌یاند که به مه‌به‌ستی به‌ر گرتن به دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش، ئاستی ئه‌منی سنووره‌کان به‌رز کراوه‌ته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێڕانەوە له به‌غدا یه‌وم، عه‌بدوڵا یارۆڵا، جێگری فه‌رمانده‌یی سوپای عێراق جه‌ختی کرد: به‌غدا بودجه‌یه‌کی باشی بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی ئه‌منیه‌ت له سنووره‌کان دابین کردووه.
ئه‌و زیادی کرد که ئه‌م کاره به مه‌به‌ستی به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌منی سنووره‌کانی عێراق و به‌ر گرتن به دووباره بوونه‌وه‌ی پیلانه‌کانی ساڵی ۲۰۱۴ له خاکی عێراقه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا که سوپای عێراق ئامێری ئه‌لکترۆنیکی له سنووره‌کان جێگیر کردووه و به وردی سه‌رپه‌رشتیان ده‌کات. ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌منیه‌تی سنووره‌کانی سووریا دابین بکه‌ین کۆنترۆڵی ناوچه‌کانی دیکه‌ش ئاسان ده‌بێته‌وه.
ئه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا که شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی داعش به‌رده‌وام درێژه‌ی هه‌یه، ئه‌گه‌رچی داعش وه‌ک گرووپێکی ڕێکخراوه‌یی کۆتایی پێهاتووه به‌ڵام ئه‌ندامه هه‌ڵاتووه‌کانی له ناوچه‌که بڵاوه‌یان کردووه.
یارۆڵا وتی: گرنگ ترین بابه‌ت له ئێستادا ڕووبه‌ڕوو بووه‌نه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیای داعشه چون له ڕووی سه‌ربازییه‌وه شکستیان خواردووه به‌ڵام ئایدۆلۆژیاکه‌ی هێشتا ماوه.