پێداگری عەمار حەکیم بۆبەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی و برەوپێدانی ڕق و نەفرەت
موفتی سوری کە سەردانی ئێراقی کردووە لەگەڵ عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانیی نەتەوەیی ئەم وڵاتە دیدار و وتووێژی کرد .
بە پێی ڕاپورتی هەواڵدەریی خەبەر ئانلاین ، سەید عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانیی نەتەوەیی ئێراق لە چاوپێکەوتن لەگەڵ شێخ ئەحمەد بەدرەدین حەسوون، موفتی سوریا کە سەردانی ئێراقی کردووە، لەسەر گرینگایەتی بەرەنگار بوونەوەی توندڕەوی و برەوپێدانی ڕق و نەفرەت، پێداگری کرد .
ناوبراو هەروەها لەسەر پێویستی هەوڵدان بۆ برەوپێدانی ئاشتی و هاوژینی و زاڵبوون بەسەر هاوبەشییە ئیسلامی و نەتەوەییەکان و پشت بەستن بە وتووێژ وەک تەنیا ڕێگەی چارەسەرکردنی گرفتەکان، پێداگری کرد .
دوولایەن لەم دیدارەدا سەبارەت بە ڕێگەکانی بەهێزکردنی پێوەندی نێوان ئێراق و سوریا و گۆڕانکارییەکانی سیاسی و ئاسایشی ناوچە باس و ڕاوێژیان کرد .
حەکیم وتیشی : ئەولەویەتی ئێمە لە ئێراق لە داهاتوودا، دامەزراندنی دەوڵەت و خزمەتگوزارییە.