شوبات 19, 2018 21:28 Asia/Tehran
  • سەردانی شاندی سەعودی بۆ کرانەوەی تیپەرگەی سنووری لەگەڵ عێراق

شاندێکی عەرەبستانی لە تێپەڕگەی عەرعەر لەسنووری عێراق وعەرەبستان سەردانی کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەفکار نێوز ، بەپێی ئەم هەواڵە ، ئەم سەردانە بە بەشداری نوێنەرانی کۆمپانیەکانی ئەندازیاری بە مەبەستی لێکدانەوە وپیداچوونەوە بەسەر پڕۆژە ی ئاوەدان کردنەوە وئامادە کردنی ئەم تێپەڕگەیە ئەنجامی گرتووە. وتەبێژی شاندی تێپەڕگەکانی سنووری عێڕاق ڕایگەیاندووە کە هەوڵی زۆربۆ ئاوەدان کردنەوەی تێپەڕگەی عەر عەر ئەنجام بووە وڕۆژی ڕابردوو شاندێکی بیست وپێنج کەسە کە سێ کەس لەوان لە بەرپرسانی وەزاڕەتی دارایی عەرەبستان نەبوون ، لەم سەردانەدا بەشداریان کرد. تێپەڕگەی سنووری عەر عەر لە پاڕێزگەی ئەلئەنبار لە سیی ساڵ لەمەوپێش داخرابوو وهەرساڵ بە مەبەستی ئەنجام دانی فەریزەی حەج بەرەوڕووی حاجیە عێراقیەکان دەکرایەوەو دوای کۆتایی ئەم ڕێ وڕەسمە هەمدیسان دادەخرا. ساڵی ڕابردوو ئەم تێپەرگەیە دوای سیی ساڵ کرایەوە ومەبەست لەم کردەوەیە ئاڵووێر کردنی تیجاری نیوان عەرەبستان وعێراق بووە.