شوبات 20, 2018 13:21 Asia/Tehran
  • فەرمانی عەبادی بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر پەلامار کردنەسەر هێزی حەشدی شەعبی

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق فەرمانی لێکۆڵینەوەی خێرا سەبارەت بە پەلامار بۆسەر هێزی حەشدی شەعبی لە ناوچەی سەعدونییە لەشاری حەویجەی سەربە پارێزگەی کەرکووک لە باکووری ئێراقی دەرکرد.

ڕۆژی دووشەممە تاقمێک  لە هێزەکانی  حەشدی شەعبی  بەرەوڕووی پەلاماری تیرۆریستانی داعش لە حەویجە بوونەتەوە و تێکهەڵچوونی نێوان ئەوان دوو سەعاتی خایاند .

لەبەر ژوماری زۆری هێرشبەران و ڕەوشی ئاڵۆزی هەوا  بیست و حەوت هێزی حەشدی شەعبی لەم تێکهەڵچوونە دا کوژران.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا  بە گێڕانەوە لە سومەریە نیووز، فالح فەیاز  سەرۆکی حەشدی شەعبی ئێراق وتی : عەبادی دەزگاکانی هاوپێوەند بە ئەنجام دانی لێکۆڵینەوەی خێرا سەبارەت بە کوژرانی ژومارێک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی دوابەدوای پەلاماری لەناکاوی تیرۆریستانی داعشی لە حەویجە، ئەرکمەند کردووە.

حەیدەر عەبادی وێڕای سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵەی قوربانیان  وادەی  تۆڵەسەندنەوە لە تیرۆریستان و لەناوبردنی دوایین تیرۆریستانی داعشی لە ئێراقی  داوە.

نووری مالیکی  جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێراقیش  وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی  هۆکارانی پەلامار لە سەعدونییە بێ گومان سزا دەکرێن، وتی : ئەم پرسە  بووەتە  هۆیەک بۆ لەناوبردنی تۆکمەوتەواوی تیرۆریزم.