شوبات 20, 2018 13:22 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری لوبنان بەرەو ئێراق کەوتەڕێ

میشل عوون سەرۆک کۆماری لوبنان، بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە فڕگەی نێونەتەوەیی ڕەفیق حەریری بەیرووتیان بەرەو بەغدا، بەجێ هێشت.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسمیی ئێراقی (واع) سەرۆکی لوبنان  لە وڵامی بانگێشتنی فواد مەعسووم سەرۆکی ئێراق بۆ سەفەری ڕەسمی  دوو ڕۆژە گەیشتە ئەم وڵاتە  . 

نەهاد مەشنووق  وەزیری ناوخۆ،  حسێن حاج حەسەن،  وەزیری پیشەسازی و ژومارێکی تر کاربەدەستی لوبنانی، میشل عون لە سەفەر بۆ ئێراق ، هاوڕێیی دەکەن.

سەرۆکی لوبنان لەگەڵ فواد مەعسووم، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و سەلیم جەبووری سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق ، دیدار و وتووێژ دەکات . 

سەرۆکی لوبنان دوای دوو ڕۆژ ئامادەبوون لە بەغدا دەچێتە ئیرەوانی پێتەختی ئەرمەنستان . ئەم سەفەرەش  لە وڵامی سەفەری ساڵی ڕابردووی سێرژ سەرکیسیان سەرۆکی ئەرمەنستان بۆ بەیرووت  ئەنجام دەبێ.

سەرپەیڤ