شوبات 21, 2018 12:02 Asia/Tehran
  •  باڵوێزی ئێراق لە ڕوسیا : ئامریکا بۆی نییە  لە ئێراق پێگە دامەزرێنن

" حەیدەر هادی" باڵوێزی عێراق لە ڕوسیا ڕۆژی سێ شەممە وتی: ئەگەری ڕۆنانی پێگەی سەربازی ئەمریکایی لە عێراق لە ئارادانیە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران، " حەیدەر هادی" لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانی دا وتی: لە بارەی ئامادە بوونی ئەمریکا لە عێراق ، دوو وڵات لە ساڵی ٢٠١١ تەبایینامەیەکیان ئیمزا کرد کە بە دوای مۆرکرانی هێزە ئەمریکاییەکان لە عێراق چوونە دەر و لە داهاتوویش هیچ ئێحتمالێک لەمەر دامەزراندنی پێگە و یان پێگە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق لە ئارا  دا  نییە .

  " حەیدەر هادی" لە پێوەندیی لەگەڵ ڕەوشی ترۆریستانی  داعش لە عێراق دا وتی: ژمارێک لە بەشە نەهێنییەکانی داعش هەر وا لەم  وڵاتە دا ماونەتەوە و هاوکاریی لەگەڵ کاربەدەستانی ئۆستانی بۆ خاشەبڕ کردنی ئەوان درێژەی هەیە . باڵوێزی عێراق لە ڕوسیا هەروەها ئاماژەی کردە ڕێگاکانی چارە سەری قەیرانی نێوان دەوڵەتی ناوەندی عێراق و دەوڵەتی خۆجێی هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتەو وتی: تەنیا رێگای چارەی ئەم قەیرانە وتووێژە لە نێوان بەغدا وهەولێر .

 " حەیدەر هادی" لە بارەی ئامادە بوونی سەربازی تورکیا لە بەعشیقە ، وتیشی:  ئامادە بوونی سەربازی تورکیا  لە بەعشیقەی عێراق چەشنێک داگیرکارییە و کارتێکەری دەبێت لە سەر پێوەندییەکانی ئانکارا وبەغدا  کارتێکەری سەڵبی دەبێت .

 هادی بە باسکردنی ئەم بابەتە کە عێراق بە دوای چارەسەر کردنیی کێشەی ئامادەبوونی سەربازی تورکیا لە بەعشیقەیە لە ڕێگای دانووستانەوە بەڕاشکاوی وتی: لە چوار چێوەی کۆمکاری عەرەب و هەروەها لە ئاستی وەزیرانی دەرەوەی دوو وڵات دانووستان گەلێک بەمەبەستی چارەسەریی ئەم پرسە ئەنجام دراوە .

 دەوڵەت و کاربەدەستە عێراقییەکان بە جاران  لە تورکیا  داوای کردووە هێزەکانیان لە عێراق ببەنە  دەر ، بەڵام بەرپرسە تورکەکان بێ سەرنجدانی داوا و ویستی دەوڵەتی عێراق هەر وا  پێداگرن لە سەر مانەوە و زۆرتر بوونەوەی  ژمارەی لەشکەرییانی تورکیا لەو وڵاتە دا بە بیانووی خەباتی دژی ترۆریسم.

 تورکیا لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٥ بە سەدان هێزی سەربازی خۆی بە شێوەی نایاسایی لە پێگەی بەعشیقەی مووسڵ، ناوەندی پارێزگای نەینەوا لە  باکووری عێراق بە بیانووی ڕاهینانی هێزی پێشمەرگەی کورد و بەرەنگاربوونەوەی ڕەشەکوژەکان سەقامگیر کردووە .

سەرپەیڤ