شوبات 21, 2018 14:31 Asia/Tehran
  • دەستپێکی ئۆپراسیۆنی  تایبەتی دامەزرانی ئاسایش لە بەسرەی ئێراق

سەرۆک وەزیرانی ئێراق ، فەرمانی دەستپێکرانی ئۆپراسیۆنی تایبەتی دامەزراندنی ئاسایش لە پارێزگەی بەسرە لە باشووری ئەم وڵاتەی دەرکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی بەغدا ئەلیەوم،  سەرچاوەیەکی ئاگادار لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی بەسرە  ڕایگەیاند   : حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێراق، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە فەرمانی بە هێزەکانی ئاسایشی ئامادەبوون لە بەسرە  داوە یەکەمین قۆناخی دامەزرانی ئاسایش  و پێ وشوێن گرتنی  کەسانی ڕاوەدوونراو لەم پارێزگەیە  دەست پێ بکەن  . 

ئەم سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت  وتیشی : ئەم ئۆپراسیۆنە لە ناوچەی قەبلە لە ناوەڕاستی بەسرە بە ئۆپراسیونی پشکنین دەستی پێکرا و ئامانجەکەشی جێبەجێ کرانی حوکمی گرتنی تاوانبارانی دۆسیەی پەلامارەکانی چەکدارانەی عەشیرەیی ، قاچاخچییەکان و فڕووشەرانی ماددەی هۆشبەر و دەستدرێژکاران بۆسەر ماڵ وسامانی دەوڵەتی دەستپێکراوە  و ناوی کەسایەتیگەلێکی گرینگیش لەنێو لیستی تاوانباران دا هەیە  .

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەمە یەکەمین قۆناخی ئەم ئوپراسیۆنەیە و دامەزرانی ئاسایش و سەقامی تۆکمەوتەواو لە بەسرە پێویستی بە ئەنجام درانی  چەندین قۆناخ هەیە.

 

سەرپەیڤ