ئادار 02, 2018 19:19 Asia/Tehran
  • بۆمبی دانراوی داعش لەئۆتۆمبیلێک لە ڕۆژاوای مووسڵی عێراق پووچەڵ کرایەوە

سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند، بۆمبی دانراو لە ئۆتۆمبیلێکی داعش لەئاواییەک لەباکووری رۆژهەڵاتی تەلەعفەر لەڕۆژاوای مووسڵ پووچەڵ کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ هەینیی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە سومرییەنیوز، سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند، هێزە عێراقییەکان لە ئۆپراسیۆنێکدا توانیان پەلاماری تیرۆریستی تەکفیرییەکان پووچەڵ بکەنەوە و ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراو لە ئاوایی "بخور" لەباکووری رۆژهەڵاتی تەلەعفەر لەپارێزگای نەینەوایان دۆزییەوەو پووچەڵیان کردەوە.

رۆژی ڕابردووش(پێنج شەممە)، سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند، پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆسەر قەزای بادوش لەپارێزگای نەینەوا لەباکووری عێراقیان بەرپەرچ دایەوە.

مووسڵ دەی ژوولای٢٠١٧ بەهەوڵی هێزە هاوبەشەکانی عێراق و حەشدی شەعبی لەچنگ داگیرکەرانی گرووپی تیرۆریستیی داعش ڕزگار کرا.

لەهەمان کاتدا، لە ئۆپراسیۆنی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەبێ ئاکام کردنی تیرۆریستانی داعش لە دزەکردنەنێو سنوورەکانی سووریا، چوار داعشی کوژران.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، سەرچاوە ئاگادارەکان ئەمڕۆ هەینی ڕایانگەیاند، بۆمبێکی دەنگی لەبازاڕێک لەناوچەی ئەلڕاشدییەی بەغدا تەقییەوە کە کوژران و برینداربوونی سێ کەسی لێکەوتەوە.

حکومەتی عێراق ٢١ی دیسەمبەری٢٠١٧، کۆتایی ئامادەبوونی سەربازیی گرووپی ڕەشەکوژی داعشی ڕاگەیاند، بەڵام پاشماوەی تیرۆریستان، پەلامار دەکەنە سەر هەندێ ناوچەی ئەو وڵاتە.

سەرپەیڤ