ئادار 05, 2018 16:57 Asia/Tehran
  • پاکتاوکرانی فرەتر لە دووسەد کیلومیتر لە سارای ڕۆژئاوای ئەلئەنبار ی عێراق

فەرماندەیی هەڵمەتی هێزە کانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند ، هێزەکانی بەسیجی جەماوەری عێراق فرەتر لە دووسەد کیلومیتر لە سارای ڕۆژئاوای ئەلئەنبار لە نزیک سنووری سووریایان پاکتاو کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆدوشەممەی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە بەغدا ئەلیەوم قاسم ئەلموسلیح فەرماندەی ئەم هەڵمەتە وتی: پاکتاوکرانی دووسەد کیلومیتر لە سارای ڕۆژئاوای ئەلئەنبار لە کۆبوونەوەی تیرۆریستەکانی سەر بە داعش لەم ناوچە پێشگیری دەکات. ئەلموسلیح پیداگری کرد: هەڵمەتی پاکتاوکران بە هاوکاری هێزەکانی گاردی سنووری عێراق درێژەی هەیە . فەرماندەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند : گوردانی سێزدە وچواردەی حەشدی شەعبی لەم هەڵمە تە دا بەشدارن وهەتا مەودای ناوچەی عکاشات وناوچە سنووریەکانی عێراق لە سارای ئەلورج لە پارێزگەی ئەلئەنبار پاکتاو دەکەن. پێشتریش سوپا ، پۆلیس ، حەشدی شەعبی عەشایر وهێزەکانی سنووروانی ژێر پشتیوانی هێزی ئاسمانی سوپای عێراق هەڵمەتێکی بەربڵاویان بە مەبەستی لە ناوبردنی حەشارگەکانی داعش لە سارای ئەلئەنبار لە سنوورەکانی عێراق لەگەڵ عەرەبستان ئەنجام دا. حەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیران وفەرماندەی گشت هێزە چەکدارەکانی عێراق دێسەمبەری دووهەزارو حەفدە بەفەرمی ئازادی تۆکمە وتەواوی ئەم وڵاتەیان لە بوونی داگیر کەرانی داعش وبەدی هاتنی سەرکەوتنی ستراتژیانە ڕاگەیاند بەڵام هەڵمەتی پاکتاوکران لە بەجێ ماوانی داعش هەروا درێژەی هەیە .

سەرپەیڤ