ئادار 10, 2018 12:56 Asia/Tehran
  • ڕاپۆری ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی ئاوارە عێراقییەکان

نوێنەرایەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە عێراق(یونامی) دوێنێ هەینی ڕایگەیاند، ئاوارە عێراقییەکان بەردەوام لە حاڵی گەڕانەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوون و ژیانیان لەخاکی ئەو وڵاتەن.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، نۆی دیسەمبەری٢٠١٧ هاوکات لەگەڵ زاڵبوونی بەتەواوەتی هێزە عێراقییەکان بەسەر سنوورەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ سووریا، سەرکەوتنی یەکجاریی عێراق بەسەر داعشی ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، نوێنەرایەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە عێراق لە ڕاپۆرێکدا ژماری ئاوارەکانی ئەو وڵاتەی لەئێستادا لەنێوان دوو هەتا سێ ملوێن کەس هەژمارد و ڕایگەیاند: ژماری کەسانێک کە دەگەڕێنەوە ناوچەکانی ژیانیان، زیاتر لە سەت هەزار کەس لەمانگ دایە.

یونامی هەروەها داوای لەڕێکخراوی جیهانیی کۆچبەری کرد ، بڕی٢٦ملوێن و ٧٠٠هەزار دۆلار لە ئاوارە عێراقییەکان، کۆمەڵگاکانی میوانداریان و کەسانی جێگیر لە ئۆردوگاکان، داکۆکیی دراڤی بکات.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی کۆچبەریی عێراق، نزیک بە پێنج ملوێن عێراقی لە پارێزگاکانی ئەنبار(رۆژاوا)، سەلاحەدین و نەینەوا(باکوور و باکووری رۆژاوا) و بەشگەلێکی پارێزگاکانی دیالەو کەرکووک(ڕۆژهەڵات و باکوور) ئاوارە بوون.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەپێداگریی لەسەر گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان پێش هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەو وڵاتە لە ١٢ی مانگی مای٢٠١٨ وتی: دەوڵەتی بەغدا لەسەریەتی، بوارخۆش بکا و بارودۆخی شیاو بڕەخسێنێ بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ماڵەکانیان پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی.

سەرپەیڤ