ڕەخنەی سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق لە سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی لەبەر نەیارەتی بەرامبەر بودجە
سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق "فواد مەعسوم"ی سەرۆکی وڵاتەکەی تۆمەتبار کرد بە پێشێلکردنی یاسای بنەڕەتی. .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، سەلیم جەبووری سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق وتی : فواد مەعسووم لەبەر نەیارەتی بەرامبەر پەسەند کرانی یاسای بودجەی گشتیی وڵات و گەڕاندنەوەی بۆ پەرلەمان، یاسای بنەڕەتی بنپێکردووە .
سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق وتی : دوای ئەوەی پەرلەمانی ئێراق یاسایەکی پەسەند کرد، ئەرکی ئەوەی نییە جارێکی تر لەسەری وتووێژ بکات و یان بە جیا خاڵەکانی پەسەند بکات .
فواد مەعسووم سێ شەممەی ڕابردوو نەیارەتی کرد بەرامبەر یاسای بودجەی گشتی وڵات و دیسانەوەی گەڕاندیەوە بۆ پەرلەمان هەتا لەباری داڕشت و پرسەوە، بەپێی دەستوور، دیسانەوە پێداچوونەوەی لەسەر بکرێت .
پەرلەمانی ئێراق یەکەمی مارس بودجەی گشتیی ئەم وڵاتەی پەسەند کرد .
کەمبوونی پشکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە بودجەی ئەمساڵ دا، یەکێک لە هۆیەکانی سەرەکیی ناکۆکی بیروڕای ڕەوتەکانی کورد لەگەڵ بودجەی ڕادەست کراوی پەرلەمان بوو.