ئادار 16, 2018 07:36 Asia/Tehran
  • کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرێکی سەربازیی ئەمریکا لە پارێزگای ئەنباری ئێراق

فڕۆکەیەکی جۆری "شینوک"ی سەربە سوپای ئەمریکا دوێشەو(پێنج شەممە) لەشاری ئەلقائیمی ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار(رۆژاوای ئێڕاق) کەوتە خوارەوە.

بەپێی راپۆری کەناڵی ئەلمەیادین، لەو ڕووداوەدا حەوت کەس لە سەرنشینانی کۆپتەرەکە کوژران.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، ئەو کۆپتەرە لەگەڵ کۆپتەرێکی گواستنەوەی جۆری" بلەک هاوک"ی سوپای ئەمریکا لە پێگەی ئاسمانیی عەینولئەسەد لەپارێزگای ئەنبار بەرەو سنوورەکانی سووریا لەحاڵی گەشت لێدان و فڕین بوو.

هێزە ئەمریکییەکان بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە پێگەی عەینولئەسەدی پارێزگای ئەنبار ئامادەبوون.

دەمێکە کۆپتەرە ئەمریکییەکان لەسنوورەکانی ئێراق و سووریا خەریکی ئەنجامدانی کردەی گوماناوین. زۆرجار چەندین ڕاپۆر لەبارەی یارمەتی گەیاندنی ئەمریکا بۆ گرووپی تیرۆریستیی داعش لە سنوورەکانی ئێراق و سووریاو هەروەها گواستنەوەی سەرکردەکانی ئەو گرووپە ڕەشەکوژە لەڕێی کۆپتەرە ئەمریکییەکان بڵاو کراوەتەوە.

سەرپەیڤ