ئادار 18, 2018 12:40 Asia/Tehran
  • عەبادی: هەرچەشنە تێکهەڵچوون لە ناوچە، دەبێتە هۆی ڕوودانی تیرۆریزم

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق وشداری دا هەرچەشنە تێکهەڵچوونێک لە ناوچە دەبێتە هۆی ڕوودانی تیرۆریزم .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  حەیدەر عەبادی  ڕۆژی شەممە لە ڕێ وڕەسمی ڕێزگرتنی ڕۆژی شەهید و سالڕۆژی  شەهید بوونی ئایەتوڵڵا سەید  محەممەد باقر حەکیم  لە بەغدا وتیشی :  ئەمڕۆ ئێراق  جێگە و پلەی  خۆی  لە نێوان وڵاتانی دراوسێ و ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە دەست هێناوە.

سەرۆک وەزیرانی ئێراق وتیشی : بەغدا داوای دامەزرانی  پێوەندی بە پێی  بەرژەوەندی نەتەوەیی دەکات و نابێ لەم ناوەدا،  دوو دەستەیی ساز بکرێت و ناکرێت تەنیا لایەنێک لەبەر چاوبگیردرێت.

حەیدەر عەبادی   هەروەها بە ئاماژەدان بە جێگە و پلەی شەهید محەممەد باقر حەکیم وتی: ئەمڕۆ  ڕێگەی زانست، جیهاد، شەهادەت و هەروەها یاد و بیرەوەری زانستوەرێکی بەڕێز ،ڕێزی لێ دەگیردرێ  کە زانست و کردەوەی  تێکەڵ کرد و توانی خۆی بگەیەنێتە سەروەرانی ئەهلی بەهەشت.

سەرۆک وەزیرانی ئێراق وتیشی : ملهوڕی  و تیرۆریزم  جیاوازییەکیان لەگەڵ یەکتر نییە بەڵکوو هەردووکیان بە دوای یەک شت دان  هەتا بۆ زاڵ بوون لەسەر خەڵک ،  لایەنی بەرامبەریان لەبەردەم لابەن .

سەرۆک وەزیرانی ئێراق بە ئاماژەدان بەمەی  درێژەی سەرکەوتنەکان، پێویستی بە یەکگرتووییە  وتی : ئێراق لە هەر دوو مەیدانی  بەرەنگار بوونەوەی ملهوڕی  و تیرۆریزم، بە خوێن و لەخۆبوردوویی  گەلەکەی ، سەرکەوت.

 

سەرپەیڤ