ئادار 18, 2018 14:01 Asia/Tehran
  • پێداگری ئایەتوڵڵا سیستانی لەسەر درێژەی پێداویستیی ئێراق بە حەشدی شەعبی

فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی نیزیک لە مەرجەعیەتی ئێراق وتی : ئایەتوڵڵا سیستانی هەروا لەسەر پێداویستیی دەوڵەتی ئێراق لەسەر بوونی هێزی حەشدی شەعبی پێداگری دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  مەیسەم زەیدی ،  فەرماندەی هێزی ڕەزمیی حەزرەتی عەباس (ع)  ڕۆژی یەکشەممە  وتیشی : پێویستە  پێکهاتەی  حەشدی شەعبی  کەلەسەر فتوای ئایەتوڵڵا سیستانی  مەرجەعی  باڵای شیعەکانی ئێراقی  دامەزراوە بپارێزرێت   هەتا ورەی جیهادی زاڵ بەسەری تووشی زیان نەبێت  . 

ئەم فەرماندەیە  بە ئاماژەدان بە دەوری تایبەتی حەشدی شەعبی لە ئازاد کردنی  ناوچە  داگیرکراوەکان لە لایەن  تیرۆریستان لە ئێراق، داکۆکی  کردن لە مافی  فەرمانبەرانی  ئەم هێزەی  بە یەکێک لە ئەولەویەتەکان زانی و لە فەرمانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق بۆ پاکتاو کردنی  مزومووچەی ئەوان  لەگەڵ  هێزەکانی دیکەی سەربازی،  داکۆکی کرد  . 

پەرلەمانی ئێراق ساڵی 2016  یاسایەکی پەسەند کرد کە بە پێەوە   حەشدی شەعبی  ببێتە یەکێک لە ئەندامانی هێزە چەکدارەکانی ئێراق و ڕاستەوخۆ لە  سەرۆک وەزیران، فەرماندەری گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێراق فەرمان  وەرگرێت  . 

ئەم هێزە دوای پەلاماری داعش بۆسەر باکووری ئێراق لە ژووئەنی ساڵی 2014  بە دەرکرانی فتوای ئایەتوڵڵا سیستانی پێک هات  .