ئادار 19, 2018 16:38 Asia/Tehran
  • نەیارەتی عێراقیەکان لەگەڵ سەفەری شیمانەیی محەممەد بن سەلمان بۆ بەغدا

لە حاڵێکدا کە هەواڵەکان لە سەفەری بەم زوانەی " محەممەد بن سەلمان " وەلیعەدی عەرەبستان بۆ عێراق باس دەکات، نەیارەتی لەگەل ئەم سەفەرە لەناو کۆڕوکۆمەڵەکانی سیاسی، میدیاکان وکەش وهەوای مەجازی عێراق ڕوولە پەرەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی ئیرنا ، دوابەدوای ڕاگەیاندنی میدیاکان گرۆپێکی عێراقی وعەرەبی لە بارەی سەفەری وەلیهەدی سەعودی بۆ عێراق بۆ باشتر بوونی پێوەندی ڕیاز لەگەڵ بەغدا ، کاربەرانی فەزای مەجازی عێراق بە وەڕێ خستنی هەشتەگی" لائەهلاولا مەرحەبا بزیارە وەلی ئەلعەهد ئەلسەعودی" خۆش نەهاتی بۆ سەفەر وەلیعەدی عەرەبستان، ناڕەزایەتی خۆیانیان لەگەڵ ئەم سەفەرەو هەڵوێستەکانی کاربەدەستانی سەعودی ڕاگەیاند . کاربەرانی فەزای مەجازی لەکاردانەوە بە سیاسەتەکانی دۆژمنکارانەو ڕۆخێنەری عەرەبستان لەهەمبەر عێراق لەماوەی پانزە ساڵی ڕابردوو پیداگریان کرد: پشتیوانیەکانی ماڵی وسیاسی سەعودیەکان لە تاقمە تیرۆریستەکان لەم وڵاتە بووە هۆی کوژرانی هەزاران کەسی ناسەربازی وداسەپانی زیانی مادی بە ژێر خانەکانی ئەم وڵاتە. "ئەحمەد ئەبولقاسم" چالاکی مافی مرۆڤ لە پارێزگەی دیالە لە ڕٶژهەڵاتی عێراق یش وێڕای نەیارەتی دەربڕین لەگەل سەفەری گەورەترین پشتیوانی تیرۆریسم بۆ عێراق وتی: ئەم سەفەرە هەست وئیحساساتی بنەماڵەی شەهیدانی هەڵمەتی تیرۆریستی لە عێراق خەوشەدار دەکات. " سەیف ئەلخەیات" هەواڵنێر ونوسەری عێراقیش لە فەیسبوکی خۆی بە نوێنەرایەتی لەهەموو عیراقیەکان وچالاکانی مافی مرۆڤ لە سەرانسەری جیهان وێڕای نەیارەتی دەربڕین لەگەڵ سەفەری محەممەد بن سەلمان بۆ عێراق نووسیی : لانی کەم پێنج هەزار تیرۆریستی سەعودی لە چەند ساڵی ڕابردوو لە عێراق هەڵمەتی تیرۆریستیان ئەنجام داوە.

سەرپەیڤ