ئادار 19, 2018 19:10 Asia/Tehran
  • لانیکەم١٢٠منداڵی ئێزدی لەکۆت وبەندی داعشدان لە سووریا

ڤیان دەخیل نوێنەری ئێزدیی پەرلەمانی عێراق وتی: لانیکەم١٢٠منداڵی دە هەتا ١٣ساڵانی ئێزدی عێراقی لەسووریا یەخسیری دەست داعشن.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە فوڕات نیوز، ڤیان دەخیل بەپێی قسەی منداڵێکی یازدە ساڵانی ئێزدی کە توانیویەتی بەهەڵاتن لەچنگ تیرۆریستانی داعش لەسووریا بگەڕێتەوە عێراق، وتی: داعش دەیان منداڵی دە هەتا١٣ساڵانی خەڵکی شنگال لە پارێزگای نەینەوای عێراقی لەدەستدایەو ئەوان ناچار دەکا لەبەرەکانی شەڕ لە سووریا هەڵمەتی سەربازی ئەنجام بدەن.

بەقسەی ڤیان دەخیل داعش ئەو منداڵانەی تەنیا کاتێک شەش هەتا نۆ ساڵان بوون، ڕفاندووەو بەکارتێکردنی دەروونی لەسەریان بەنیازە لەو منداڵانە لەشەڕەکانیدا کەڵک وەربگرێ.

بەپێی ئەو زانیارییانەی پێشتر خرابۆ بەردەست ڤیان دەخیل پێشاندەری ئەوەیە لانیکەم١٠٦٠منداڵی ئێزدی لە ئۆردوگاکانی مەشق پێکردنی داعش ئامادەبوون و ژمارێک لەوان لە پەلامارەکانی داعش یان پەلاماری ئاسمانی بۆسەر پێگەی تیرۆریستان کوژراون.

پاش پەلاماری داعش بۆسەر پارێزگای نەینەوا لەساڵی٢٠١٤، ٧٠٠هەزار کەس لە دانیشتووانی ناوچەی شنگال لەترسی قەڵاچۆکرانی داعش پەنایان بردە چیاو شاخەکان. داعش دەگەیشتە هەرشوێنێک، ئێزدییەکانی قەڵاچۆ دەکرد و ژن و منداڵی ئەوانی یەخسیر دەکرد و لە هەندێ ناوچە، دەستیان دەکرد بە سەربڕین، کوشتن و لەداردانی دانیشتووانی ئەو ناوچانە.

سەرپەیڤ