ئادار 20, 2018 16:36 Asia/Tehran
  • دژایەتی عێراقیەکان لەگەڵ چوونی

بڕێک لە هەواڵەکان لەوەدوا کەوتنی سەفەری " محەممەد بن سەلمان"ی پاشمیری عەرەبستان بۆ عێراق هەواڵ ئەدەن .

ماڵپەڕی هەواڵی سۆمەریە نێوز ئەمڕٶ سێ شەممە بە گیڕانەوە لە حەسەن خەزیر شویرد ئەلحەمدانی ئەندامی کۆمسیۆنی دوستایەتی عێراق وعەرەبستان نوسیی : بەرپرسانی سەعودی ، دیدارەکانی خۆیانیان خستووەتە دوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دوازدەی مای دووهەزارو هەژدە. ئەلحەمدانی وتبووی بەرپرسانی سەعودی لە هەوڵ بۆ سەفەر کردن بۆ عێراقن بەڵام  ناڕەزایەتیەکان وکەش وهەوای هەڵبژاردنەکان لەمپەری ئەنجام بوونی ئەم سەفەرە لەکاتی دیاری کراو بوو. ڕاگەیاندنی وەدوا کەوتنی سەفەری وەلیعهدی سەعودی بۆ عێراق لە حاڵیکدا یە کە نەیارەتی کەسایەتیەکان ، کۆڕ وکۆمەڵەکانی سیاسی ، میدیایی وفەزای مەجازی لە عێراق لە ڕٶژەکانی ئەم دواییە زۆرتر بووە. کاربەرانی فەزای مەجازی لە عێڕاق بە شێوەی بەربڵاو چالاک بووەو بە ڕاگەیاندنی هەشتەگی " لاهلا ولا مەرحەبا" خۆش نەهاتی وبڵاوکردنەوەی پوستی جۆربەجۆر ، بن سەلمان یان بە قاتل وبکۆژی جەنایەتکار وبەرپرسی کوژرانی سەدان هەزار عێراقی بی تاوان زانی. بڕیک لە سەرچاوەکان لە فەزای مەجازییش ڕایانگەیاند کە ئایەتۆڵڵا سیستانی مەرجەعی زانای عیراق لەگەڵ هاتنی  وەلیعهدی عەرەبستان لە سەفەری شیمانەیی بۆ نەجەف نەیارەتی کردووە.هەروەها خەڵک وعەشایری نەجەف بە دانانی لافیتە گەلیک بن سەلمانیان بە جەنایەتکار ودۆژمنی ئالو بەیت ناوبردووە. 

سەرپەیڤ